ئاژانسی فەرمیی وڵاتی رووسیا "تاس" بڵاوی كردەوە كە بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەكەی گەیشتوونەتە مۆسكۆی پایتەخت، رووسیاش مافی مانەوەی پێ دەدات.
دوای ئەوەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتی سووریاوە كەوتنی رژێمی سووریا و بەشار ئەسەدیان راگەیاند، پرسی شوێنی ئەسەد بە نهێنی و نەزانراوی مابووەوە.
بەپێی داتاکانى ماڵپەڕی فلایت راداری تایبەت بە بواری فڕۆكەوانی، دوای ئەوەی فڕۆكەكەی ئەسەد و ماڵباتەكەی لە دیمەشقەوە دەگواستەوە، لە ئاسمانی حمس دیار نەما و تا ئێستە بە شاراوەیی مابووەوە، كەمێك پێش ئێستە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی رووسیا شوێنی ئەسەد و ئەندامانی خێزانەكەی ئاشكرا كرد و ڕاى گەیاند، ئێستە لە مۆسکۆى پایتەختى رووسیان.