سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان ڕای گەیاند، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا بە 2500 دینار بۆ 2550 دینار دەفرۆشرێت" بە بەراورد بە دوو هەفتە لەمەوبەر نرخەكەی دابەزیوە.
نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕای گەیاند، ئێستە نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا بە 2500 دینار بۆ 2550 دینار دەفرۆشرێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئەوەشی گوتووە، دوو هەفتە لەمەوبەر نرخی یەك كیلۆ مریشك 2700 دینار بووە و ئێستە نرخەكەی دابەزیوە.
بەگوتەی نازم عەبدوڵا" نرخی یەك كلیۆ مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان 2400 دینار دەكەوێت.
سەرۆكی كۆمەڵەكە باسی لەوەش كردووە، حكوومەتی هەرێم ئامادە نییە غاز و گاز وەك پاڵپشتی بە كێڵگە پەلەوەرییەكان بدات، ئەگەر ئەوەی بكردایە نرخی مریشك بەردەوام هەرزان دەبوو، بەڵام ئێستە كە نایكات خاوەن كێڵگەكان زیانیان بەردەكەوێت.