بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق پێگەیشتووە، بۆیە هاوردەكردنی شێلم و كەلەرم و قەرەنابیتی دەرەوە قەدەغە كران و باجی زۆریان لەسەرە.
بەپێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری، هاوردەكردنی شێلم و چەند بەرهەمێكی تر قەدەغە دەكات، ئەوەش لەبەر ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ پێگەیشتووە.
ئەمڕۆ سێشەم 10ـی كانوونی یەكەم، سەعدوون محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی عەلوەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاوردەی شێلم و كەلەرم و قەرنابیت دەرچووە.
زیاتر گوتی، ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە كە بەرهەمی ناوخۆ پێگەیشتووە و نرخەكەی لە دەست نەدات، هەروەها بڕیارەكە ئەمڕۆ جێبەجێ دەكرێت و كاتی كۆتاهاتنی دیاری نەكراوە.
روونی كردەوە، شێلمی كوردستان و عێراق دەتوانێت پێداویستیی ناوخۆی پڕ بكاتەوە و بەشی پێویستیش لە كۆگەكان هەڵبگیرێت، چونكە هەم بەرهەمەكەی باشە و هەم تێچووەكەشی كەمە.
بەگوێرەی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری، هاوردەكردنی شێلم، چەوەندەر، قەرنابیت، كەلەرم و كاهوو قەدەغە دەكرێت، كە بەگوێرەی راگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە، ئێستە لە ناوخۆدا پێگەیشتوون.