به‌رپرسی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی رای گه‌یاند، له ئێرانه‌وه فاسۆڵیای ته‌ڕ هاورده كراوه كه مه‌ترسیداره و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینی زانستی، ژنی دووگیان بیخوات منداڵه‌كه‌ی له‌بار ده‌بات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، حاجی سه‌روه‌ر به‌رپرسی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئه‌و فاسۆڵیا ته‌ڕه له ئێرانه‌وه بازرگانان هاورده‌یان كردووه، له ماوه‌ی چه‌ندان رۆژی رابردوودا به ده‌یان تۆن له‌و فاسۆڵیایه هاورده كراوه و له بازاڕه‌كان ساغ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و گوتی، دوای ئه‌وه‌ی له تاقیگه‌ی عه‌لوه‌ی سلێمانی پشكنین بۆ ئه‌و فاسۆڵیا ته‌ڕه كراوه، ده‌ركه‌وتووه زۆر مه‌ترسیداره و ماده‌یه‌كی كوشنده و ژه‌هراوی تێدایه به‌ناوی نیترات، خۆی ده‌بێت له 30 زیاتر نه‌بێ، به‌ڵام دوو هه‌زاره.
ماده‌كه زۆر مه‌ترسیداره و به‌پێی زانستی خۆراك ئه‌گه‌ر ژنێكی دووگیان ئه‌و فاسۆڵیایه بخوات، منداڵه‌كه‌ی له‌بار ده‌چێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكاری شێرپه‌نجه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و فاسۆڵیا ته‌ڕه كه هاورده كراوه له بازاڕ ساغ كراوه‌ته‌وه، رۆژانه دوو بۆ سێ تۆن هاتووه كه زانییان مه‌ترسیداره، هاورده‌كردنیان راگرت.
خه‌سره‌و جاف جووتیاری نموونه‌یی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، نابێت ئه‌و ماده‌یه زۆر به‌كار بهێنرێت، چونكه مه‌ترسیداره، به‌كارهێنانی زۆری ئه‌و ماده‌یه بۆ ئه‌وه بووه زۆر به‌خێرایی پێ بگات، به‌ڵام ئه‌مه گونجاو نییه و ناكرێت مه‌ترسیی دروست بكرێت.
سلێمانی\هۆشیار عەلی