نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كه تاكه نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌یه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عێراق، لقێكی نوێ له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌كاته‌وه و به‌پێی زانیاریی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕینیش، لقه نوێیه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له رانیه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌فه‌ر حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین به وه‌كاله‌ت، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و شاندی یاوه‌ری بۆ سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و تاوتوێكردنی دۆخی تووشبووانی شێرپه‌نجه له‌م سنووره، بڕیار درا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لقێكی نوێی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و به‌دیاریكراویش له رانیه بكرێته‌وه.
زیاتر گوتی، نه‌خۆشخانه‌كه باڵه‌خانه‌ی بۆ دیاری كراوه كه پێشتر تووشبووانی كۆرۆنای تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرا، ته‌نیا دابینكردنی كه‌ره‌سته پزیشییه‌كانی ماوه و دوای دابینكردنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كرێته‌وه و تایبه‌ت ده‌بێت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی شێرپه‌نجه له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، كردنه‌وه‌ی لقی هیوا له رانیه، كارئاسانییه بۆ هاووڵاتییانی ئه‌م سنووره كه له‌مه‌ودوا تووشبووانی شێرپه‌نجه پێویست نییه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بمێننه‌وه، لێره‌وه هه‌مان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌گوته‌ی به‌رپرسانی هیوا، به‌شێكی زۆری تووشبووانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینن، ئه‌وه‌ش وایكردووه گوشار له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه دروست ببێت و بۆ هاووڵاتییانیش ئه‌و سنوور بارگرانییه هاتوچۆی به‌رده‌وامی سلێمانی بكه‌ن یا بمێننه‌وه، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه بڕیاری كردنه‌وه‌ی لقی رانیه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین دراوه.
ڕاپه‌ڕین/ هێمن عه‌بدوڵا