كتێبێكی تایبه‌ت به مێژووی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و هه‌ڤاڵانی بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت چاپ كرا، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی كه پێشه‌كییه‌كه‌ی بۆ نووسیوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕێڕۆیشتنی بارزانی و هه‌ڤاڵانی بۆ چوونه یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ئاسان نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌خت، درێژخایه‌ن و مه‌ترسیدار بوو.
كتێبی "ڕێڕۆیشتنی مێژوویی به‌ره‌و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت"، كه له لایه‌ن د.سه‌باح زێباری به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه و عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغه‌مره‌یی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و په‌راوێزی بۆ نووسیوه، له لایه‌ن ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان چاپ كرا.
كتێبی "ڕێڕۆیشتنی مێژوویی به‌ره‌و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت"، له سێ به‌شی سه‌ره‌كی و پاشكۆیه‌ك و چه‌ند وێنه‌یه‌كی مێژوویی پێك هاتووه. نووسه‌ری كتێبه‌كه له به‌شی یه‌كه‌مدا باس له په‌نابردنی بارزانی و هه‌ڤاڵانی ده‌كات بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان له نێوان 1943 – 1945 و به‌شدارییان له دامه‌زراندن و ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له 22ـی كانوونی دووه‌می 1946ـدا.
نووسه‌ر له به‌شی دووه‌مدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ڕێڕۆیشتنی بارزانی و هه‌ڤاڵانی بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له دوای كه‌وتنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد. پاشان مانه‌وه‌ی بارزانی و هه‌ڤاڵانی له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له ماوه‌ی 13 ساڵدا و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق له دوای به‌رباپوونی شۆڕش و كووده‌تای 14ـی ته‌مووزی 1958 به سه‌ركردایه‌تیی عه‌بدولكه‌ریم قاسم.
ئه‌م كتێبه هه‌روه‌ها پاشكۆیه‌كی له‌خۆ گرتووه، كه تایبه‌ت به ناو و هه‌ندێك زانیاریی تر له‌باره‌ی هه‌ڤاڵانی بارزانی له‌و ڕێڕۆیشتنه مێژووییه‌یاندا بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت.
ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا كه‌ریم قادر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ساڵی 2014 به پێشنیازی مه‌سروور بارزانی بۆ ناساندن، كۆكردنه‌وه، به‌دیكیۆمێنتكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مێژووی پڕ له سه‌روه‌ریی كار و خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زراوه.