له كاتێكدا ته‌نیا چه‌ند رۆژێكی ماوه ماڵاوایی له ساڵی 2024 بكه‌ین، میدیاكان گرنگی به پێشبینییه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ ساڵی 2025 ده‌ده‌ن. بابا ڤانگای بولگاری یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه زۆرترین پێشبینی له دوای مه‌رگی به‌جێ ماوه و له رابردوودا چه‌ند پێشبینییه‌كی به‌دی هاتوون و كۆمه‌ڵێك پێشبینی تری راست ده‌رنه‌چوون. هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی شێرپه‌نجه له گرنگترین پێشبینییه‌كانی ئه‌وه بۆ ساڵی 2025.
پرسی پێشبینی له روانگه‌ی زانست، ئاین و ئاینزا و كولتوور و شارستانییه‌ته جۆراوجۆره‌كان قسه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ده‌كرێت و هه‌ندێكیان هه‌موو جۆره پێشبینییه‌ك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكیان به‌پێچه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه و ته‌نانه‌ت پێیان وایه مرۆڤ ده‌توانێت له هه‌ندێك رووداوی داهاتوو ئاگادار بێت، هه‌ر چۆنێك بێ ئه‌وه‌ی له خواره‌وه باس كراوه، شتێكه ساڵانه میدیاكان گرنگی پێ ده‌ده‌ن و خوێنه‌ر سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی به شتێكی زانستی، نازانستی، خه‌یاڵ، خورافات یان بابه‌تێكی پێكه‌نینی و گاڵته‌ئامێز لێی بڕوانێت.
پێشبینیی ئه‌فسانه‌یی نوستراداموس
بابا ڤانگا پێشبینی ده‌كات جه‌نگێك له ئه‌وروپا ده‌ست پێ ده‌كات و دانیشتووانی ئه‌و كیشوه‌ره به ته‌واوی له‌ناو بچن. پێشبینییه‌كه‌ی بابا ڤانگا هاوشێوه‌ی هه‌مان پێشبینیی ئه‌فسانه‌یی نوستراداموسه كه پێشبینی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی گه‌وره له ئه‌وروپای كردووه.
''ونگلیا پاندوا گوشتروا'' كه به بابا ڤانگا یان نوستراداموسی به‌لقان ناسراوه، له ساڵی 1911 له دایك بوو و پێی وابوو هه‌ندێك توانای هه‌یه كه له توانای مرۆڤ به‌ده‌ره و پێشبینی پێشهاته‌كان ده‌كات.
ئه‌و ژنه بولگارییه هه‌ر به منداڵییه‌وه نابینا بوو و ده‌گوترێ به‌هۆی گێژه‌ڵووكه بینایی چاوه‌كانی له ده‌ست داوه. له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی پێشبینییه‌كانی ئه‌و ژنه سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ لای خۆی كێشا و باس له‌وه ده‌كرێ، چه‌ندان رێبه‌ری سیاسی راوێژیان پێی كردووه.
پێڕه‌وانی بابا ڤانگا
ڤانگا له ساڵی 1996 كۆچی دوایی كرد و كۆمه‌ڵێك لایه‌نگر و پێڕه‌وی هه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و پێشبینییانه هه‌رگیز نه‌نووسراونه‌ته‌وه، به‌ڵام پێڕه‌وانی بابا ڤانگا ده‌ماوده‌م گواستوویانه‌ته‌وه و به بایه‌خه‌وه بۆ یه‌كتری ده‌گێڕنه‌وه.
ده‌گوترێ باباڤانگا، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، مردنی شازاده دیانا، نوقمبوونی ژێرده‌ریایی كورسكی رووسی، هێرشی تیرۆریستیی 11ی ئه‌یلوولی پێشبینی كردبوو و ته‌نانه‌ت مه‌رگی خۆیشی پێشبینی كردبوو له چ ساڵێكدا ده‌مرێت.
ئه‌و تا ساڵی 5079 پێشبینی هه‌یه، بۆیه‌ش هه‌موو ساڵێك باس و خواستی پێشبینییه‌كانی ڤانگا بۆ ساڵی نوێ یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی جێی سه‌رنجی به‌شێك له میدیاكانی دنیان.
پێشبینییه‌كانی بابا ڤانگا بۆ ساڵی 2025
گرنگترین پێشبینی بابا ڤانگا بۆ ساڵی نوێ ئه‌وه‌یه، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر له ئه‌وروپا ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی دانیشتووانی ئه‌و كیشوه‌ره.
هه‌ر بۆ ساڵی داهاتوو پێشبینی كردووه ڤلادیمێر پوتین جارێكی تر به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دێته هه‌ڵبژاردن و پێگه و هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا جێگیرتر بكات.
رووداوی سروشتی
ڤانگا پێشبینی كردووه كۆمه‌ڵێك رووداوی كاره‌ساتباری سروشتی له ساڵی 2025دا روو بده‌ن و لافاوی زۆر گه‌وره به‌رۆكی دنیا بگرن، هاوكات چه‌ند گڕكانێكیش بته‌قنه‌وه، ئه‌و ئاماژه‌ی به روودانی بوومه‌له‌رزه له كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا كردووه و ده‌ڵێت، زیانێكی له راده‌به‌ر و ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی به‌دواوه ده‌بێت.
گه‌شه‌ی زانستی
بابا ڤانگا پێشبینی كردووه زانایان له بواری گه‌شه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و به‌رهه‌مهێنانی له تاقیگه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بگه‌ن، شۆڕشێك له چاندنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له زانستی پزیشكیدا روو بدات.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه كه هه‌نگاوی گرنگ له‌باره‌ی ده‌رمانی چاره‌سه‌ریی شێرپه‌نجه بێته كایه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری زۆره شێوازێكی نوێی چاره‌سه‌ركردن دابهێنرێت.
پێشبینییه‌كانی بابا ڤانگا بۆ داهاتوو
له ساڵی 2028 مرۆڤ له‌باره‌ی هه‌ساره‌ی زوهره به زانیاریی زۆر گرنگ و نوێ ده‌گات، هه‌وڵ ده‌دات له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی زوهره وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی وزه داهێنان بكات.
بابا ڤانگا پێشبینی كردووه به‌شێك له چیا به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی جه‌مسه‌ر، له ساڵی 2033 بتوێنه‌وه و ئاستی ئاوی ده‌ریاكان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه.
له ساڵی 2043دا ئه‌وروپا ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌كان و له ساڵی 2076 جارێكی تر بیری كۆمۆنیستی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
2130
له‌و ساڵه‌دا مرۆڤ بۆ یه‌كه‌م جار ده‌توانێت پێوه‌ندی به بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانه‌وه بكات.
2170
وشكه‌ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی تووشی دۆخێكی زۆر وێرانكه‌ر ده‌كات و نزیك به ته‌واوی وڵاتان ده‌گرێته‌وه.
3005
دانیشتووانی زه‌وی له‌گه‌ڵ شارستانێتییه‌كی تر به ناوی مه‌ریخ ده‌كه‌ونه جه‌نگ.
3797
چیتر زه‌وی ناتوانێت پارێزگاری له ژیان بكات و ئه‌و مرۆڤانه‌ی سه‌ر زه‌وی كه له جه‌نگی مه‌ریخ رزگاریان بووه، هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌جێده‌هێڵن چونكه چیتر بۆ ژیان ناشێت.
5079
ئاخرزه‌مانه و ژیانی مرۆڤ و دنیا بۆ هه‌میشه كۆتایی دێت.
هه‌موو ئه‌و پێشبینییانه مه‌رج نییه هی بابا ڤانگا خۆی بن، به‌شێك له‌و پێشبینییانه دیار نین هی بابا ڤانگا خۆیه‌تی یان نا، هه‌رچه‌نده ده‌بێ ئاماژه به‌و راستییه‌ش بكرێ ژماره‌یه‌ك له پێشبینییه‌كانی بابا ڤانگا به‌دی نه‌هاتوون و درۆ ده‌رچوون، بۆ نموونه پێشبینی كردبوو ساڵی رابردوو وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی بته‌قێته‌وه و زه‌ویش زریانێكی خۆری به‌ركه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مانه روویان نه‌دا.