دوایین ئامار كه سایتی شیكاریی "پێداچونه‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان" بڵاویكردووه‌ته‌وه، عێراق له لیستی 10 وڵاتی عه‌ره‌بییه كه ئه‌پڵیكه‌یشنی "سناپچات" به‌كارده‌هێنن و پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
به گوێره‌ى ئاماره‌كه، سعوودیه له پێشه‌نگی لیستی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی زۆرترین كه‌س ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌یان به‌كارهێناوه، میسریش دوای عێراق پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی سناپچات له سعوودیه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا گه‌یشته نزیكه‌ی 23.3 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، كه به‌راورد به ساڵی ڕابردو نزیكه‌ی 2.3 زیادی كردووه.
هاوكات عێراق له ڕووی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی سناپچاته‌وه پله‌ی حه‌وته‌می دنیا و دووه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌باره‌ت به عێراقیش له ڕوی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی سناپچاته‌وه پله‌ی حه‌وته‌می جیهان و دوه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2024دا ده‌گاته 15.4 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر.
هه‌روه‌ها كوه‌یت له پله‌ی هه‌شته‌می جیهانی عه‌ره‌بیدا به دوو ملیۆن و 200 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر، عومان به 1.9 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه پله‌ی نۆیه‌می به‌ده‌ستهێناوه و تونسیش له ڕیزبه‌ندی 10ه‌مینی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه زۆرترین به‌كارهێنانی سناپچاتیان به‌كارهێناوه به 1.2 ملیۆن به‌كارهێنه‌ره‌وه پله‌ی ده‌یه‌می به‌ده‌ستهێناوه.