هه‌ولێر.. یه‌كه‌م منداڵى له‌دایكبووى ساڵى 2025 كچه‌

:: AM:10:52:01/01/2025 ‌
ته‌نیا له‌ یه‌كه‌م ڕۆژى 2025، 17 منداڵ لە دهۆک، یەک لە هەولێر و یەکێکی تریش لە سلێمانی لە دایک بوون. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوی کرده‌وه‌، یەکەم منداڵی لە دایکبووی ساڵی 2025 لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و ئافرەتانی هەولێر، بە ڕەگەز کچە.

هاوكات، یەکەم منداڵی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری سلێمانى بە سروشتی لە دایکبوو، بەڵام ئاماژەی بە ڕەگەزەکەی نەکردووە.

هاوکات بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵانی دهۆک، لە سەرەتای ساڵی نوێ  تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌، 17منداڵ لە دایک بوون؛ 13یان کوڕ و چواریشیان لە ڕەگەزی کچن.



وشە - وشه‌