خواردنی لەفەیەك كوشتنی لێ كەوتەوە

:: PM:01:16:04/01/2025 ‌
لە چێشتخانەیەكی نیویۆركی ئەمەریكا، ژنێك لەسەر لەفەیەك كارمەندێكی چێشتخانەكەی كوشت.

جایا كروزی تەمەن 24 ساڵ لەلایەن پۆلیسەوە گیرا، دوای ئەوەی تۆمەتبار كرا بە كوشتنی كارمەندێك لە چێشتخانەیەك لە نیویۆرك، هاوكات پارێزەری كروزیش هاتە سەر خەت بۆ یەكلاكردنەوەی كەیسەكەی.

هۆجی تەمەن 36 ساڵ پاش نیوەڕۆی پێنجشەم لە چێشتخانەیەك لە ناوچەی هارلم، بە چەقۆ لە سینگ و مل و قۆڵی دراوە. پۆلیس بە برینداری لەسەر زەوی دۆزییەوە كە جلی كاری پۆشیبوو.

شایەتحاڵان دەگێڕنەوە، دەڵێن شەڕەكە لەسەر ئەوە ڕووی داوە كە كێ زووتر نۆرەی لەفەكەیەتی و كێ زووتر بیخوا، بەم حاڵەوە شەڕەكە گەورەتر بووە و گەیشتووەتە ئەوەی كروز بە چەقۆ لە سنگ و ملی هۆج بدات و بیكوژێت.



وشە - پێشەنگ قوشتەپەیی