بیركردنەوەی ئەرێنی چۆن كار لە سیستمی بەرگریی لەش دەكات؟

:: PM:07:49:04/01/2025 ‌

بیركردنەوە تا ئاستی ئاسایی زۆر پێویستە و جیاكەرەوەیەكی مرۆڤە لە بوونەوەرەكانیتر، بەڵام كاتێك بیركردنەوە لە كۆنترۆڵ دەرچوو، دەبێتە كێشەیەكی گەورە و سەرچاوەی نەخۆشی، ژیانی ئەو كەسە دەكاتە نەهامەتی، شارەزایەك رێنوێنیی ئەو كەسانە دەكات كە بیركردنەوەیان نەرێنی و خراپە، بەوەی روو لە گۆڕینی بیركردنەوەیان بكەن، چونكە كاریگەریی لەسەر سیستمی بەرگریی لەش و پەستانی خوێن هەیە.

د. ئەمیر خان پزیشكی پسپۆر ئاماژە دەكات، بیركردنەوەی ئەرێنی لە كاروباری ژیانی رۆژانە یارمەتی دابەزینی پەستانی بەرزی خوێن دەدات، جیا لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، سوودەكانی ئەو جۆرە بیركردنەوەیە لە رووی زانستییەوە سەلمێنراوە.

لە توێژینەوەیەكی زانكۆی جۆنز هۆبكنز دەركەوتووە كە كەسانی ئەرێنی بە رێژەی سێیەك كەمتر لە كەسانی نەرێنی تووشی كێشەی دڵ دەبنەوە، توێژینەوەیەكی تر لە زانكۆی كانساس باسی ئەوەی كردووە كە كەسانی دەمبەخەندە خاوەن سیستمێكی بەرگری باشترن و كەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزیی پەستانی خوێن و دڵەكوتێ هەیە.

ئەو پزیشكە دووپاتی كردەوە، پێویست ناكات ئەو كەسە هەموو كات لە هەستەكانی خۆشحاڵ و ئەرێنی بێت، بەڵام ئەوەندە بەسە لە كاتی گونجاودا رووگەش بێت، رەنگە ئەوەش بۆ هەندێك كەس ئەستەم بێت، چونكە ئەگەر رانەهاتبێت یان بە بەردەوام بیركردنەوەی نەرێنی هەبێت، زەحمەتە ببێتە كەسێكی ئەرێنی، زۆر كەس ئاوان.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل