حکوومەتی نوێی ئیسلامیی سووریا بە چاکسازییەکانی پەروەردە مشتومڕ دروست دەکات

:: AM:09:48:06/01/2025 ‌

لیستی هەموارکردنەوەکانی کتێبی خوێندن، پرسیارەکان سەبارەت بەو دڵنیاییانەی کە فەرمانڕەوا نوێیەکانی وڵات کۆمەڵگایەکی گشتگیر پەروەردە دەکەن، دەوروژێنێت.

تا چاکسازییەکی گشتی پلان بۆ داڕێژراو لە مەنهەجی پەروەردەی سوریا نیگەرانییەکان لەبارەی دڵنیاییەکانی حکومەتی نوێ کە کۆمەڵگەیەکی گشتگیر بنیات دەنێتەوە، و وایکردووە هەندێک کەس پرسیار بکەن کە ئایا هەوڵدەدات جیهانبینییەکی ئیسلامی کۆنەپەرستانە بسەپێنێت.

گۆڕانکارییەکان کە لە زنجیرەیەک بەڵگەنامەدا ئاماژەیان پێکراوە کە لەم هەفتەیەدا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڵاوکراونەتەوە، هەموو شتێک لەخۆدەگرێت لە لابردنی هەموو ئاماژەکان بۆ دیکتاتۆری پێشوو بەشار ئەسەد تا گۆڕینی ئاماژە ئاینییەکان و لابردنی تیۆری پەرەسەندن لە کتێبی خوێندنی قوتابخانەکان. گۆڕانکارییەکان هەموو ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە نێوان شەش بۆ ١٨ ساڵدایە.

تەحریر ئەلشام، ئەو گرووپە ئیسلامییە سوننەیەی کە سەرکردایەتی ئەو هێرشەی کردووە کە ڕژێمی ئەسەدی ڕووخاند، ڕایگەیاندووە، بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هەموو سوورییەکان دەکەن- جا ژنان بن یان کەمینە ئایینی و نەتەوەییە زۆرەکانی وڵاتەکە. زنجیرەیەک دیپلۆماتکار لە ئەمریکا و ئەوروپا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سەردانی دیمەشقیان کردووە، لەنێویاندا وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا ڕۆژی هەینی، هەموویان هەوڵدەدەن هەڵسەنگاندن بکەن کە ئایا دەتوانن متمانە بە بەڵێنەکانی حکومەتی ئینتقالی بکەن یان نا.

زلهێزە ڕۆژئاواییەکان هەروا ئاگاداری HTSن کە وەک لقێکی قاعیدە دەستی پێ کردووە. ئەو گرووپە ساڵانێک لەمەوبەر بە ئاشکرا پەیوەندییەکانی لەگەڵ قاعیدە پچڕاند و هەوڵی داوە خۆی وەک کەسێکی میانڕەوتر نیشان بدات.

ڕۆژی پێنجشەممە، وەزیری پەروەردەی سوریا، نازیر ئەلقادری، هەوڵیدا گۆڕانکارییەکان کەم بکاتەوە و وتی کە مەبەستیان تەنها بۆ لابردنی ئاماژە شکۆمەندەکانە بۆ سەردەمی ئەسەد و نادروستییەکانی مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی. ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها بەشێک لەو گۆڕانکاریانە جێبەجێ دەکرێن.

وتی: "مەنهەجەکان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سوریا وەک خۆیان دەمێننەوە تا لیژنە تایبەتمەندەکان بۆ پێداچوونەوە"یان پێکدەهێنرێت، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

تەحریر شام تیوری پەرەسەندنی  لە کتێبی قوتابخانەکان لابرد

گۆڕانکارییەکان لە ١٢ بەڵگەنامەدا بە وردی باسکراون کە لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە لە فەیسبووک بڵاوکراونەتەوە. لە بەڵگەنامەکاندا هەموارکردنەکانی زمان و ئەو بابەتانەیان خستۆتە ڕوو کە دەهێڵرێنەوە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە گۆڕانکارییەکان لە کام کتێبی خوێندن و چ لاپەڕەیەکدا ئەنجام دەدرێن.

گۆڕانکارییەکان بریتی بوون لە گۆڕینی دەستەواژەکانی وەک "قوربانیکردنی ژیانی مرۆڤ بۆ بەرگریکردن لە زێدی خۆی" بە "قوربانیکردنی ژیانی لەپێناو خوا" ،هەروەها گۆڕانکارییەکانی دیکەش  وەک دەستەواژەی "رێگای چاکە" گۆڕا بە"رێگای ئیسلامی" هەروەها "ئەوانەی گومڕابوون” گۆڕدرا بۆ"جوولەکە و مەسیحییەکان".

هاوکات هەموو ئاماژەکانی پەیوەندیدار بە  خێزانی ئەسەد کە  زیاتر لە پەنجا ساڵە حوکمیان کردووە لە کتێبی خوێندن لابران.وە گۆڕانکاری مێژوویی دیکەش هەبوون، وەک لابردنی ئاماژەکان لە کتێبی خوێندندا بۆ شاژنی سوریا زینۆبیا، سەرکردەیەکی ئەفسانەیی ژنە کە لە سەردەمی ڕۆمەکاندا حوکمڕانی تەدموری دەکرد، پێش ئیسلام.

هەروەها گۆڕانکارییەکان لایەنی مێژوویشی گرتەوە بە لابردنی ڕەخنەکان لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لابردنی ئاماژەکان بۆ لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ناسیۆنالیستە عەرەبەکان لە سەردەمی عوسمانییەکاندا. هەموارکردنەکانی دیکە بریتی بوون لە لابردنی  تیۆری پەرەسەندن لە کتێبەکاندا.

هەندێک لە سوورییەکان پێشوازییان لە گۆڕانکارییەکان کرد، بەتایبەتی لەسەر لابردنی  ئاماژەکان بۆ دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد. بەڵام هەندێکی دیکە لە سۆشیال میدیا نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە پەلەکردنی حکومەتی ئیسلامییەکان بۆ هەموارکردنەوەی کتێبە کانی خوێندن. بەشێک لە خەڵکی سوریا داوای ناڕەزایەتی سەرتاسەری و دوورخستنەوەی وەزیری پەروەردەیان کردووە.
سەرۆکی کەنیسەی سریانی ئۆرتۆدۆکسی سوریا لە حەلەب، وتی هەندێک لە گۆڕانکارییەکانی مەنهەجەکە ئەوە پیشان دەدەن کە وڵاتەکە بەرەو ئاراستەیەکی دروست ناڕوات.

وەزیری پەروەردەی سوریا کە پێشتریش لە  ئیدلب هەر وەزیری پەروەردە بووە مانگی ڕابردوو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، هەردوو ئایینی موسڵمان و مەسیحی لە قوتابخانەکاندا دەخوێندرێن و حکومەتی نوێ مافی فێربوونی کچان سنووردار ناکات. وتیشی: خوێندن هێڵی سوورە بۆ گەلی سوریا، گرنگترە لە خواردن و ئاو.

بەڵام تۆڕەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ترسیان سیستەمی خوێندن بە  ئیسلامی ئایدیۆلۆجی بکرێت بە  شیوەیەک وێنەی سوریایەکی گشتگیر پیشان نەدات.

سەرچاوە\نیویۆرک تایمز
وەرگێڕانی\وشە



وشە - تایبه‌ت