ئیلۆن مەسك یانەی لیڤەرپوول دەكڕێت

:: AM:11:08:06/01/2025 ‌
دەوڵەمەندترین پیاوی دنیا ئیلۆن مەسك، بڕیاری كڕینی یانەی لیڤەرپوولی داوە و دەیەوێت لەبەرانبەر شەش ملیار دۆلار یانە ئینگلیزییەكە بكڕێت.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ویكند سپۆرتی بەریتانی، ئیلۆن مەسك خاوەنی كۆمپانیای تێسلا و تۆڕی ئێكس، وەك هەوڵێك بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتی خۆی لە بەریتانیا، بڕیاریداوە یانەیەكی تۆپی پێ بكڕێت لەو وڵاتە و ئامانجی ئەو ملیاردێرەش یانەی لیڤەرپوولە.

یانەی لیڤەرپووڵ لە ساڵی 1892 دامەزراوە و ئێستە جۆن ویلیام هێنری ئەمەریكی سەرۆكی یانەكەیە، بە درێژایی مێژوو یانەكە خاوەنی 19 نازناوی پریمەرلیگ و شەش نازناوی چامپیۆنسلیگە.



وشە - سۆران عەزیز