مەریوان سەفائەدین نوێترین بەرهەمی بەناوی "خەرامان" بڵاو كردەوە و رای گەیاند، لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمە، كار بۆ چەند بەرهەمێكی تریش دەكات.
مەریوان سەفائەدین ئەگەرچی پێشتر رای گەیاندبوو، واز لە كار هونەری دێنێت، بەڵام نوێترین بەرهەمی بەناوی "خەرامان" بڵاو كردەوە.
هونەرمەند لەبارەی بەرهەمە نوێیەكەیەوە رای گەیاند، گۆرانییەكە لە تێكست و ئاوازی فۆلكلۆرە و هێمن رەسووڵیان وەك پرۆدیوسەر كاری بۆ كردووە.
سەفائەدین كە هونەرمەندێكی دەنگخۆش و خاوەن چەند بەرهەمێكی جوانە، ئاماژەی بەوە داوە، لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمە، كار بۆ چەند بەرهەمێكی تر دەكات.
هونەرمەند مەریوان سەفائەدین لە 1972 لە هەڵەبجە لە دایك بووە، لە 1996ـەوە چووەتە ئەوروپا و لە 1993 دەستی بەكاری هونەری كردووە.