لە زستان خواردنی توور سوودی زۆرە

:: PM:09:12:08/01/2025 ‌

توور یەكێكە لە سەوزەكانی بە بەردەوام لەسەر خوان و لە سیستمی خۆراكی  زۆر كەسدا هەیە، سوودی زۆرە، چونكە بە مادە خۆراكییە سەرەكییەكان و ریشاڵ و ڤیتامینەكان دەوڵەمەندە، بەتایبەتی لە زستان كە وەرزی سەرمابوون و برسێتییە، ماڵپەڕی "هێڵس شووتس"، باسی حەوت سوودی توور دەكات:

1-بە مادە خۆراكییەكانی وەك ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم و ترشی فۆلیك و ریشاڵەكان دەوڵەمەندە، لەگەڵ ئەوەش كالۆری نزمە. 

2-شێداركردنی لەش، 95%ی پێكهاتەی توور ئاوە، بۆیە بۆ پارێزگاریكردن لە شێداریی لەش گرنگە، كە بۆ كاری گورچیلە و رزگاربوون لە ژەهرەكان پێویستە.  

3-كرداری هەرس باشتر دەكات، بڕێكی زۆر ریشاڵی تیادایە و جووڵەی ریخۆڵەكان باشتر دەكات، بۆیە لەكاتی خواردنی رێكوپێكی، یارمەتی پاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و كەمكردنەوەی قەبزی دەدات.

4-یارمەتی دابەزینی كێش دەدات، كالۆریی كەمە و ریشاڵ و ئاوی زۆرە، كە ئەوەش بژارەیەكی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ كێشی لەشیان كەم بكەنەوە یان پارێزگاری لێ بكەن، هەستی تێربوون دروست دەكات و وا دەكات مرۆڤ كەمتر بخوات.  

5-پەستانی بەرزی خوێن كەم دەكاتەوە، چونكە بە پۆتاسیۆم دەوڵەمەندە، خواردنی بە رێكوپێكی یارمەتی پاراستنی هاوسەنگیی شلەی لەش دەدات، ئەوەش پەستانی خوێن رێك دەخات، وا دەكات پەستانی خوێت لەژێر كۆنترۆڵدابێت، بەوەش تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن باشتر دەبن.

6-سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤ بەهێز دەكات، بەهۆی بوونی ڤیتامین سی لە پێكهاتەكەی، كە ئەو ڤیتامینە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی و پەتاكان و توانای چاكبوونەوەی مرۆڤ زیاتر دەكات، بەتایبەتی دژی نەخۆشییە وەرزییەكان.

7-بۆ پێست باشە، دژە ئۆكسێنەر و ڤیتامین سی تیادایە، یارمەتی رووبەڕووبوونەوەی پیربوون و تێكچوونی پێست دەدات، بۆیە خواردنی رێكوپێكی توور چرچی و لۆچی پێست ناهێڵێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل