له‌كاتێكدا به‌غدا ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو ساڵه سته‌م له فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كردووه به فشار به‌رانبه‌ر به كورد و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌وانه‌ى له به‌غدا كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه كارى پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌ك گوتار بن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر به‌غدا بڕیارى گرنگ بده‌ن و به‌غدا رابگرن.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا، باس له پرسى بڕیار و كشانه‌وه‌ى كورد له به‌غدا و ئیداره‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق كراوه، هه‌رچه‌نده سیاسییه‌كان پێیان وایه ئه‌و كارێكى گرنگ ده‌بێت و به‌غدا به‌هۆیه‌وه ناچار ده‌كرێت خواست و داواكارییه‌كانى كورد جێبه‌جێ بكات و چیتر سته‌م له هه‌رێم و فه‌رمانبه‌ران نه‌كات، په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه‌كانیش پێیان وایه یه‌كڕیزى كورد له‌م كاته‌دا به‌رانبه‌ر به‌غدا گرنگ ده‌بێت.
نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، هه‌مووكات پێكه‌وه‌بوون و یه‌كڕیزى كورد به‌رانبه‌ر به‌غداو نه‌یاران گرنگ بووه و به‌هۆیه‌وه كارى گه‌وره كراوه و ده‌ستكه‌وتى باشتر بۆ كورد و كوردستان به‌ده‌ست هاتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى باشتر ده‌توانرێت به‌رگرى له مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بكرێت، یه‌كڕیزى كورد، هه‌مووكات كلیلى سه‌ركه‌وتنه‌بووه بۆ كورد و كورد له‌و ڕێگه‌یەوه به زۆر ئامانج گه‌یشتووه و ده‌توانرێت ئامانجى زیاتریش به‌ده‌ست بهێنرێت.
ئه‌و باسى له‌وه‌ش كرد، كورد ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر به‌غدا بڕیارى گرنگ و پێكه‌وه‌یی بدات، به‌غدا ئه‌و هه‌موو سته‌مه ده‌كات، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نادات و به‌و جۆره‌ى كه چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامه مووچه‌ى دواخست، ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه لایه‌نه‌كان بڕیارى گرنگ و چاره‌نوسساز بده‌ن، له پێناو كورد و كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێست بن، یه‌ك گوتاربن، یه‌ك ده‌نگبن و ده‌ست له‌ناوده‌ست بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا له‌وه‌ى ئێستا ده‌یكات و هه‌موو شتێكى كردووه به‌بیانوى مووچه بۆ كوردستان بوه‌ستێنێت.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، له هه‌رێمى كوردستان یه‌ك گوتارى نییه و نه‌چه‌سپاوه كاتێك له هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه نه‌بێت، كه‌واته به‌و حاڵه‌شه‌وه ناتوانین له‌به‌غدا یه‌ك گوتاریی هه‌بێت و به‌هۆیه‌وه بیكه‌ینه كارتێكى گوشار، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له به‌غدا یه‌ك گوتاریی هه‌بێت، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كگوتاری هه‌بێت، پێویسته سه‌ره‌تا له هه‌رێم یه‌كڕیزى هه‌بێت، دواتر ئه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ به‌غدا به‌مه ده‌وترێت كارتى به‌هێز له‌سه‌ر به‌غدا.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، هەرکاتێک کورد یەک هەڵوێست بوبێت دەستکەوتی زیاتری بووە سەنگ و پێگەی بەهێز بووە بەڵام بە داخەوە ناکۆکیی هەرێم گوازراوه‌ته‌وه بۆ بەغدا بەتایبەتی دوو لایەنى ده‌سه‌ڵاتدارى هەرێم كه خاوه‌ن پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، له هه‌مووكاتێكدا پێكه‌وه‌بوون و كارى پێكه‌وه‌یی و یه‌كهه‌ڵوێستى له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد و كوردستان بووه.
سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی بە وشەی راگەیاند، لەم کاتەدا بڕوا ناکەم شتؽک هەبێت و کاریگەری هەبێت.
وشه پێوه‌ندى كرد به په‌رله‌مانتارانى لایه‌نه‌كانى تر كه له‌به‌غدا فراكسیۆنیان هه‌یه وه‌ڵامى پێوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
وشه/ هۆشیار عه‌لى