بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، 142 هەزار كەس لەوانەی خاوەنی سەرمایەی گەورەن، لە ساڵی 2025 بۆ هەلی وەبەرهێنانی تر لە شوێنی جیاوازی جیهان دەگەڕێن.
بەپێی ڕاپۆرتێك كە كۆمپانیای هینلی ئاند پارتنەر بڵاوی كردووەتەوە، ئەو 142 هەزار سەرمایەدارە كە سەرمایەی هەر یەكەیان بەلای كەمەوە یەك ملیۆن دۆلارە، بەرەو شوێنی تری جیهان كۆچ دەكەن بۆ ئەوەی هەلی بازرگانیی زیاتریان بۆ بڕەخسێت.
وا دیارە ئەم كۆچی بازرگانییە، نەریتی ناو سەرمایەدارەكانە. لە ساڵی ڕابردوودا 134 هەزار سەرمایەدار شوێنەكانیان بەجێ هێشتووە و لە جێی تری جیهان سەقامگیر بوون، بە شێوەیەكی سەرەكییش ئیمارات، ئەمەریكا و ئیتاڵیایان هەڵبژاردووە و وڵاتی بریتانیاش بە پێچەوانەوە، لە سەروو ئەو وڵاتانە دێت كە زۆرتری سەرمایەداری بەجێیان هێشتووە.
كۆچی سەرمایەداران بۆ هەلی كاری زیاتر لە ماوەی 12 ساڵدا بە ڕێژەی 178% بەرز بووەتەوە. ساڵی 2013 تەنیا 50 هەزار سەرمایەدار شوێنی خۆیان بەجێ هێشتووە و لە ساڵی 2025 پێشبی دەكرێت بگاتە 142 هەزار.