ئاژانسی فەرمی هەواڵی سووریا "سانا" ڕای گەیاند، "دەزگای هەواڵگیریی سووریا هەوڵێكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی بۆ تەقاندنەوەی مەزارگەی سەیدە زەینەب لە دیمەشقی پایتەخت پووچەڵ كردەوە."
ئاژانسی فەرمی هەواڵی سووریا ئەمڕۆ شەموو 11ی كانوونی دووەم رای گەیاند، دەزگای هەواڵگریی سووریا، گومانلێكراوانی كردە تیرۆریستییەكەی گرتووە كە بەنیاز بوون مەزارگەی سەید زەینەب بتەقێننەوە.
بەپێی وێنەكانی ئاژانسەكە، تیمێكی تۆكمەی سەربە رێكخراوی داعش بوون و ویستوویانە مەزارەكە بتەقێننەوە.
مەزارگەی سەیدە زەینەب، شوێنێكی پیرۆزی گرنگی شیعەكانە و دەكەوێتە باشووری دیمەشق. پێشتر هێزەكانی نزیكی ئێران كۆنترۆڵی مەزرگەكەیان كردبوو، دوای رووخانی ئەسەدیش چەندان جار هەوڵی پەلاماردانی دراوە.