ئەو كۆبوونەوەی كە ئەمڕۆ لە هۆڵی مامۆستا سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەڕێوەچوو، كۆتایی هات.
كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكانی بەغدا و بەرپرسانی كورد لە حكوومەتی عێراق بەڕێوەچوو.
كەمێك لەمەوبەر زانیاری ئەوە گەیشت بە "وشە" كە كۆبوونەوەكە بە كۆتاهاتووە و هێشتا هیچی فەرمی لەبارەی ناوەڕۆكەكەی بڵاو نەكراوەتەوە.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دووپاتی كردەوە كە بۆ ساڵی 2025 دەبێت خەڵكی كوردستان لەو دۆخە ناخۆشە دەروونییە رزگار بكرێن لەبارەی مووچە و بودجەی كوردستان. هەروەك دووپاتی كردبووەوە كە ئەوەی بەغدا دەیكات بەرانبەر بە خەڵكی كوردستان ستەمە.