دوای په‌سندكردنی سزای سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی به‌ندكراوی سیاسیی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و حوكمدراوه سیاسییه و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگا، داوای وه‌ستاندنی ئه‌و حوكمه ده‌كه‌ن و به شتێكی نایاسایی ده‌زانن.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، به واتای گاڵته‌كردن به ڕه‌وته دادوه‌ری و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه و ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ، له ماده‌كانی 10 و 11 و په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان و له ماده‌كانی شه‌ش و 14 ئاماژه‌یان پێ كردووه.
به گوته‌ی رێكخراوه‌كه، په‌خشان عه‌زیزی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ماكانی دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه، به تۆمه‌تی "راپه‌ڕینی چه‌كدارانه" سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر ساغ بكرێته‌وه كه بیسه‌لمێنێت ئه‌و كچه دژی كۆماری ئیسلامی چه‌كی هه‌ڵگرتووه.
پێویسته بگوترێ به‌شی سه‌ره‌كیی چالاكییه‌كانی په‌خشان عه‌زیزی له سووریا، له بواری یارمه‌تیدانی به‌جێماوانی تاوانه‌كانی داعش و پاڵپشتی له خه‌ڵكی لێقه‌وماو بوو، له رێگه‌ی "كۆمه‌ڵگه‌ی مانگی سووری كوردی" و "ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان و چاكسازیی شه‌مس" چالاكی هه‌بووه كه دوو رێكخراوی یاسایین.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌زیز عه‌زیزی باوكی په‌خشان عه‌زیزی به میدیاكانی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ی ته‌نیا به ئامانجی خزمه‌تی مرۆیی سه‌ردانی سووریای كردووه و سه‌ربه هیچ حزب و گرووپێكی سیاسی نییه، به‌ڵگه‌نامه‌كانی دۆسیه‌ی ئه‌و له دادگا، ئه‌و زانیارییانه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
په‌خشان عه‌زیزی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ وه‌ك هاریكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له رۆژئاوای كوردستان بووه، یارمه‌تیی ئاواره‌كان و رزگاربووانی ده‌ستی داعشی داوه و چه‌كی به‌ده‌سته‌وه نه‌بووه، به‌ڵام 18 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و شه‌ڕ دژی كۆماری ئیسلامی گیرا.
ئاسۆ عه‌زیزی برای په‌خشان عه‌زیزی به "بی بی سی"ی گوتووه، وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران ئه‌و لاپتۆبه‌ی خوشكی راده‌ستی دادگا نه‌كردووه كه سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێوه‌ست به چالاكییه مرۆییه‌كانی ئه‌وی تێدابووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی خستووه‌ته روو كه ده‌یسه‌لمێنن په‌خشان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی مرۆیی له سووریا و هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه.
جگه له رێكخراوه‌كان و بنه‌ماڵه‌ی په‌خشان عه‌زیزی، ده‌یان چالاكی و پارێزه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پاڵپشتیی خۆیان بۆ په‌خشان ده‌ربڕیوه و بڕیاری دادگای باڵای ئێرانیان سه‌ركۆنه كردووه.