كۆمپانیایی نەوتی هیندستان ئاشكرای كرد، لە ماوەی ساڵی 2024دا ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان، بە تێكڕا گەیشتووەتە 950 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
كۆمپانیای S&P Global Commodity Insights ڕای گەیاند، "عێراق لە پلەی دووەمدایە لە هەناردەكردنی نەوت بۆ هیندستان، بەو پێیەی هەناردەكردنی نەوتی لە ساڵی 2024دا بە تێكڕا گەیشتووەتە 950 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ڕووسیا لە هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ هیندستان پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە، بەو پێیەی بە تێكڕا هەناردەكردنی نەوتی رووسیا بۆ هیندستان گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، سعوودیەش پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە بە هەناردەكردنی كە بە تێكڕا گەیشتووەتە 650 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
بەپێی ئامارەكان، ئیمارات بە هەناردەكردنی 490 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا پلەی چوارەمی بەدەست هێناوە، ئەمەریكاش بە هەناردەكردنی 200 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هیندستان لە ڕۆژێكدا پلەی پێنجەمی بەدەست هێناوە.