بەلقیس و فەیرووز "شەقشەقە" بڵاو دەكەنەوە

:: AM:10:22:15/01/2025 ‌
هونەرمەند بەلقیس دۆسكی و فەیرووز هەڵكەوت زاهیر، دوێتێكیان بەناوی "شەقشەقە" بڵاو كردەوە.

هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر لەبارەی بەرهەمەكەی بەلقیس و فەیرووز رای گەیاند،   "ئەم بەرهەمە لە تێكست و ئاوازی منە و رێناس كورداكس كاری ئەرەنجمێنتی بۆ ئەنجام داوە".

گۆرانییەكە بۆ منداڵان دروست كراوە و ڤیدیۆ كلیپێكیشی بۆ كراوە. كچەكەی هەڵكەوت زاهیر جیا لەو گۆرانییە، چەند گۆرانییەكی تریشی هەیە و لە چەندان ئاهەنگیشدا بە گۆرانیگوتن بەشداریی كردووە.

بەلقیس دۆسكی لە ساڵی 1953 لە دایك بووە و بەشێكی زۆری تەمەنی لە بەغدا بەڕێ كردووە، لە ساڵی 2002 گەڕاوەتەوە كوردستان و ئێستە لە هەولێر نیشتەجێیە، وەك خۆی دەڵێت: خاوەنی 85 گۆرانیی تۆماركراوە.



وشە - سۆران عەزیز