بۆ یەكەمجار لە دوای هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەر، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی كانوونی دووەم، هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، دوێنێ چوارشەم، مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەتەوە.
زێباری ئەو زانیاریەی لە X بڵاو كردووەتەوە و دووپاتی كردووەتەوە كە "كۆبوونەوەكە بە ئارامی بەڕێوەچووە و راشكاوانە بووە".
باسی لەوەیش كردووە كە كۆبوونەوەكە پێوەندیدار بووە بە گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەزوویی.