كام جۆرە چەرەسە بۆ خۆلاوازكردن باشە؟

:: PM:10:57:17/01/2025 ‌

بەگشتی چەرەس سوودێكی زۆری لە زۆر لایەنەوە بۆ جەستە هەیە، وێڕای ئەوەش بۆ خۆلاوازكردنیش لەلایەن پزیشكانەوە ئامۆژگاریی ئەوانە دەكەن كە پێویستییان بە ڕێزیمە.

توێژینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، خواردنی چەرەس بە شێوەیەكی بەردەوام و نەریتی ڕۆژانە، لە هەڕەشەی قەڵەوبوون دەمانپارێزێت و سوودی زۆریشی هەیە، چونكە پڕییەتی لە چەورییە سوودبەخشەكان و هەستی تێربوونیش زوو بە مرۆڤ دەدەن، بەهۆی ئەو كالۆرییە باشەی تێیدایە.

بیانكا تامبوریلۆ، پسپۆڕی خۆراك ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژانە بەلای كەمەوە یەك جار و بەلای زۆرەوە دوو جار چەرەس بخورێت، سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و نایەڵێت قەڵەویش بیت، بەڵام مەبەستی لەمانەیە: چوالە، گازۆ، گوێز و گوێزی هیندی.



وشە - تایبه‌ت