به‌پێی نوێترین راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ساڵی 2024دا له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 339 كۆڵبه‌ر كوژراون یان بریندار بوون و ئاماره‌كه به‌راورد به ساڵی 2023 نزیكه‌ی 2% زیادی كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كه، 57 كۆڵبه‌ر كوژراون و 282 كۆڵبه‌ری تر بریندار كراون، زیاتر له 81%ی كۆڵبه‌ران به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كراونه‌ته ئامانج.
سنووری نه‌وسوود به 150 حاڵه‌ت زۆرترین قوربانی هه‌بووه، له‌وانه‌ی كوژراون ته‌نیا یه‌كێكیان به ده‌ستی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له دیوی هه‌رێمی كوردستان كوژراوه.
پێویسته بگوترێ كۆڵبه‌ران بۆ دابینكردنی بژێوییان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و ئه‌و كاڵایانه‌ی ده‌یگوازنه‌وه كاڵای قاچاخ نین، به‌ڵام رێگه به كاسبییه‌كه‌یان نادرێ، بۆ نموونه كۆڵبه‌ران لاستیك، قوماش، كه‌ره‌سته‌ی ناوماڵ، كه‌لوپه‌لی جوانكاری و یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل و دانه‌وێڵه به كۆڵیان ده‌گوازنه‌وه و له‌ودیو به نرخێكی به‌رزتر ساغی ده‌كه‌نه‌وه.
له نێوان 100 تا 150 هه‌زار كه‌س له ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن و به‌م كاره بژێویی خۆیان و خێزانه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.
له‌و حاڵه‌تانه‌ی كوژراون یان بریندار بوون یان مردوون، 272 حاڵه‌ت به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران، 27 حاڵه‌ت به هه‌ڵدێران، چوار حاڵه‌ت به ره‌قهه‌ڵاتن به‌هۆی سه‌رما، دوو حاڵه‌ت به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و پێنج حاڵه‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له ده‌ست داوه یان بریندار بوون.
پارێزگای سنه به 158 حاڵه‌ت له پله‌ی یه‌كه‌م، كرماشان به 153 حاڵه‌ت له پله‌ی دووه‌م و ورمێ به 28 حاڵه‌ت له پله‌ی سێیه‌می قوربانییه‌كان دێت.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ كه دۆخی ئابووریی ئێران به‌گشتی و ناوچه سنوورییه‌كان، زۆر له‌باره و حكوومه‌تی ئێران نه‌یتوانیوه ده‌رفه‌تی كار بۆ بێكاران دابین بكات، له جیاتی ئه‌وه‌ی لانی كه‌م له‌م جۆره كاره سه‌ربه‌ستیان بكه‌ن، به فیشه‌ك پێشیان پێ ده‌گرن.