نەشتەرگەریی جوانكاری بۆ لووت، بووە بە مۆد لەناو خانمان و تەنانەت پیاوانیشی گرتووەتەوە و تەنانەت زۆرێك لەوانەی نەشتەرگەری دەكەن، لووتیان هێندەش زل نییە كە پێویستی پێ بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕان هۆشدارییەكیان داناوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئەو نەشتەرگەرییە جوانكارییە بكەن.
پسپۆڕان دەڵێن، بۆ ئەوەی بتوانیت نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت بكەیت، پێویستە لە تەندروستیی تەواودا بیت و تەواوی پشكنینەكانت كردبێت، پێش ئەوەی بچیتە ژووری نەشتەرگەرییەوە، چونكە هەندێك جۆری نەخۆشی، وا دەكەن ئەو نەشتەرگەرییە ببێتە هۆی زیانی گەورە بە جەستەت.
وەك خستوویانەتە ڕوو، ئەوانەی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكانیان هەیە، یان ئەوانەی تووشی دڵەكوتێ و پەستانی خوێن بوون، یان ئەوانەی جارێك جەڵتەی دڵ لێی داون، بە هیچ جۆرێك ناتوانن ئەو نەشتەرگەرییە بكەن، هەروەها بە دڵنیاییەوە ئەوانەی كە خانەی شێرپەنجەیان هەیە، یان تووشی شەكرە بوون، یان كێشەیان لە شڵەژانی خوێنمەیین هەیە، بە هیچ جۆرێك ناتوانن ئەو نەشتەرگەرییە بكەن. لە پاڵیشیدا، ئەوانەی نەخۆشییەكانی هەناسەدانیان هەیە و تووشی هەوكردنەوەی ڤایرۆسی بوون، پێویستە خۆیان لەو نەشتەرگەرییە بەدۆوور بگرن.
ڕەنگە زۆر كەستان بینیبێت پاش نەشتەرگەریی جوانكاری لووت، هەر زستانیان لێ دێت، ئیدی ئاو بە لووتیانەوە ناوەستێت و تووشی زۆر گرفتی تر دەبن، هۆكارەكەی ئەوەیە، لە تەواوی ئەو نەخۆشیانە دڵنیا نەبوونەتەوە و تەنیا بیریان لە جوانكارییەكە كردووەتەوە.