سەلوان مۆمیكا ئەو هاووڵاتییە عێراقییەی لە سوید قورئانی سووتاند و سووكایەتی پێ كرد، لە دوایین دەركەوتنی ڤیدیۆییدا چەند سەعاتێك پێش كوژرانی لە شوقەكەی دەڵێ: پەشیمان نیم لەوەی ئەنجامم داوە.
لە دوایین ڤیدیۆی مۆمیكا كە لە پێگەی كۆمەڵایەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، مۆمیكا ئەو پیاوەی كە كارەكانی بووە جێی زۆررین مشتوموڕ و دروستبوونی توڕەیی لە دنیای ئیسلامیدا، دەڵێ: من شانازی بەخۆمەوە دەكەم و پەشیمانیش نیم لەوەی كە كردم.
لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێ، هەموو مرۆڤێك دەبێ ئامادە بێت بۆ مردن و قوربانیدان لەپێناو بیر و پرەنسیبەکانى.
جێگەی ئاماژەیە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەم پۆلیسی سویدی جەستەی مۆمیكایان لە شوقەكەی بە مردوویی دۆزیەوە، بەپێی راپۆرتی رۆژنامە سویدییەكان لەكاتی روودانی كوژرانیدا خەریكی لایڤێك بووە لە تیكتۆك و كەسێكی نەناسراو پەنجەرەی شوقەكەی دەشكێنێت و تەقەی لێ دەكات و دەیكوژێت، مۆبایلەكەی دەكەوێتە سەر زەوی و لایڤەكەیش بۆ ماوەی سەعاتێك بەردەوامی هەبووە تا ئەوكاتەی پۆلیس گەیشتوون و كۆتاییان بە لایڤەكە هێناوە.