به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری ئاكرێ ئاشكرای كرد، مه‌ترسی له‌سه‌ر رووخانی خانووه كۆنه‌كانی ئاكرێ ھه‌یه كه مێژوویان بۆ دوو هه‌زار و 700 ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، داوایان كردووه له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بودجه‌یان بۆ دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی به سێ قۆناغ نوژه‌ن بكرێنه‌وه .
ھیوا شیمال به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری ئاكرێ، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره خانووه كۆنه‌كانی ئاكرێ كه به شوێنه‌وار و سامانی كه‌له‌پووری ناسراون، نۆژه‌ن بكرێنه‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن حكوومه‌ت بودجه‌یان بۆ دابین بكات، چونكه پێشتر بودجه‌مان ھه‌بوو و راگیرابوو.
ئه‌و روونی كرده‌وه، داوایان كردووه ئه‌و بودجه‌یه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌ھۆی قه‌یرانی دارایی راگیرابوو، دووباره ده‌ست پێ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی ئاكرێ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی به‌ھه‌مان كه‌ره‌سته‌ی به‌كارھاتوو بۆیان، نۆژه‌ن بكرێنه‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، له ساڵی 2021دا ده‌رخسته‌یان ئاماده كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌م 40 خانوو نوژه‌ن بكه‌نه‌وه و بیكه‌نه هوتێل و موتێل و قاوه‌خانه بۆ راكێشانی گه‌شتیار بۆ قه‌زای ئاكرێ، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا له قۆناغی یه‌كه‌مدا 900 ملیۆن دینار ته‌رخان بكرێت، ئه‌ویش وه‌ستا به‌ھۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت 900 ملیۆنی بۆ كه‌رتی شوێنه‌واری به‌گشتی ته‌رخان كردووه، بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ش ته‌رخان نه‌كراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت.
به‌گوته‌ی ھیوا شیمال، ساڵی ڕابردوو داواكارییان به‌رز كرده‌وه، چونكه ساڵانه له وه‌رزی زستاندا مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی ھاووڵاتییان دروست ده‌كات و مه‌ترسی رووخانیان له ئارادایه، خه‌ڵكه‌كه‌یش ھه‌ژارن و ناتوانن خانووه‌كان نوژه‌ن بكه‌نه‌وه، جگه له‌مه به‌ده‌ستھێنانی كه‌ره‌سته‌ی گونجاو و پێویست بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته و بردنی كه‌لوپه‌لیش بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ئاسان نییه، به‌ھۆی نه‌بوونی رێگه‌ی ئۆتۆمبێل و ده‌بێ به ده‌وار بۆیان ببرێت.
ئه‌و داوای له حكوومه‌ت كرد بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بكات و نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌یش پێویستی به سێ قۆناغ ھه‌یه، له قۆناغی یه‌كه‌مدا داوای پێنج ملیار دیناریان كردووه و رووپێوییان بۆی كردووه و كراونه‌ته دۆكیۆمێنت، ھه‌موو ورده‌كارییه‌كان باس كراون كه ھه‌زار و 800 خانوو و دوكان ھه‌ن و به‌شێكی نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه و به‌شێكی تێكچوون و به‌شێكی مه‌ترسیی رووخانیان له‌سه‌ره، بۆیه پێویسته نۆژه‌ن بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هێمایه‌كی شوێنه‌واری بمێننه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه پێی وایه خانووه‌كان بوونه‌ته سیمبولێك بۆ راكێشانی گه‌شتیاری ناوخۆ و بیانی، چونكه مێژوویان بۆ 700 ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم