ژان پیه‌ر پێرن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی فڕه‌نسی كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك لیبراسیۆن وتار و شرۆڤه و راپۆرتی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له بابه‌تێكی نوێ‌دا له رۆژنامه‌ی سویسرایی ''تریبون جنێف'' نووسیویه‌تی، رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌رانبه‌ر قه‌یران و ته‌نگژه‌كان زۆر لاوازه و له روانگه‌ی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه، ئه‌و رژێمه ناتوانێت به‌رده‌وام ببێت و به‌دڵنیاییه‌وه شتێك روو ده‌دات.
ئه‌و پێی وایه ئێران له رووی ئابوورییه‌وه تووشی جۆرێك داڕمان بووه و هیچ كام له به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، توانای ئه‌وه‌یان نییه به پلانێك یان ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كۆتایی به‌و قه‌یرانانه بهێنن، ته‌نیا په‌یكه‌رێك بۆ رژێمه‌كه ماوه‌ته‌وه.
نووسه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به قه‌یرانی پچڕانی كاره‌با له‌و وڵاته كردووه و نووسیویه‌تی، له‌م زستانه‌دا حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه 24 سه‌عات كاره‌با دابین بكات و پچڕانی كاره‌با زیانی به ئابووری گه‌یاندووه و هه‌ندێك كه‌رتی په‌كخستووه. بۆ نموونه له پیشه‌سازیی ئاسندا به گوته‌ی ئه‌میر كاشانی سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئیسفه‌هان، زیانی ساڵانه گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار دۆلار. هاوكات قسه‌ی نوێنه‌ری كرێكاران و كاسبكاران له ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاری وه‌ك به‌ڵگه خستووه‌ته روو كه گوتوویه‌تی به‌هۆی پچڕانی كاره‌با، 50%ی پیشه‌سازیی ئێران له‌كار كه‌وتووه و لانی كه‌م 80 وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی كوژاونه‌ته‌وه.
ژان پیه‌ر پێرن له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا باسی له كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه و قه‌یرانی تری وه‌ك پیسبوونی ژینگه له شاره گه‌وره‌كان، هه‌ڵاوسانی له راده‌به‌ده‌ر و دابه‌زینی به‌های تمه‌ن كردووه كه به‌شێكی گرێ دراوه به‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی ئێران و حزبوڵا له‌دوای رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د و سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ به‌ریان كه‌وت.
ژنێكی دانیشتووی تاران به‌و رۆژنامه‌نووسه فڕه‌نسییه‌ی گوتووه، له ئاكامی پیسبوونی ژینگه و نه‌بوونی كاره‌با، زۆر جار قوتابخانه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت داخراون و دۆخێكی زۆر قه‌یراناوی باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا كێشاوه. ژنێكی تر گوتوویه‌تی، رژێمه‌كه‌یان توانای چاره‌سه‌ركردنی هیچ جۆره قه‌یران و كێشه‌یه‌كی نییه و به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ، ئه‌ژنۆیان شكاوه و ترسیان هه‌یه ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا هێرشیان بكه‌نه سه‌ر.
خه‌ڵك به سه‌رچاوه‌كه‌یان گوتووه، ئه‌و دۆخه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌بێت شتێك روو بدات. به گوته‌ی پێرن ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵكی ئێرانی تووڕه كردووه ئه‌وه‌یه، وڵاته‌كه‌یان له سامانی گازی سروشتی‌دا دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین و له نه‌وتیشدا سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی دنیایه، كه‌چی له‌و ژیانه خراپه‌دا ده‌ژین.
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا خه‌ڵكی ئێران سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و قه‌یرانه‌كانیان به سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرێ نه‌داوه، به‌ڵكو گوتوویانه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و قه‌یرانانه ئه‌وه‌یه كۆماری ئیسلامی به لێشاو پاره و سامانی وڵاتی خستووه‌ته خزمه‌ت به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه‌كانی تر، هه‌ر له ساڵانی رابردوودا نزیكه‌ی 40 تا 50 ملیار دۆلاری له سووریا خه‌رج كرد له پێناو ئه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د بپارێزرێت، كه‌چی رووخا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به ده‌یان ملیار دۆلار له گرووپه میلیشیاكانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه خه‌رج كردووه كه به‌شێكیان دوای رووخانی ئه‌سه‌د له‌ناو چوون.
به‌گوته‌ی ژان پیه‌ر پێرن، له‌خۆوه نییه غولامحوسێن موحسینی ئێژێیی سه‌رۆكی ده‌زگای دادی ئێران، داوای له هێزه ته‌ناهییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كردووه، هاوشێوه‌ی زستانی 2019 خۆیان بۆ سه‌ركوتكردنی دووباره‌ی برسییه‌كان ئاماده بكه‌ن.
بەگوێرەی rfi، رۆژنامه‌نووسه‌كه باس له‌وه ده‌كات حوسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانیش به‌ده‌ر له ورووژاندنی ترسی برسییه‌كان، باس له مه‌ترسیی هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات. به‌گوته‌ی پێرن ستراتیجیی كۆماری ئیسلامی له پاراستنی رژێمه‌كه به پشتبه‌ستن به حزبوڵا و به‌ره‌ی مقاوه‌مه، گۆڕاوه بۆ به‌رگریی نیشتمانی له ناو خاكی ئێران، بۆیه سوپای پاسداران زیاتر له مانگێكه ده‌ستی به مه‌شق و مانۆڕی سه‌ربازی كردووه كه راستیه‌ی نمایشی لاوازیی كۆماری ئیسلامییه، هیچ جۆره توانا و هێزێكی به‌رگری به‌دی ناكرێت.
نووسه‌ره فڕه‌نسییه‌كه له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته روو كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه سیاسییه، دوو نه‌خشه‌رێگه و هێڵی سیاسی له ناوخۆی كۆماری ئیسلامی سه‌ریان هه‌ڵداوه، هێڵی یه‌كه‌میان به رێبه‌رایه‌تیی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفه كه داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات رێی دانوستان و گفتوگۆ هه‌ڵبژێرێت و له جه‌نگ دوور بكه‌وێته‌وه، هێڵی دووه‌م دژی هه‌ر جۆره گفتوگۆ و دانوستانێكه له‌گه‌ڵ تره‌مپ و ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه ده‌كات، رۆژنامه‌ی كه‌یهانه كه به رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ربه عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌مووی ئه‌وانه‌یش هێمان بۆ لاوازیی كۆماری ئیسلامی، له كاتێكدا بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" یان بزووتنه‌وه‌ی ژینا هێشتا له سه‌رپێیه.