"وشە" لە زاری بەرپرسێكی وەزارەتی داراییەوە مژدەیەكی خۆش بۆ ئەو خانەنشینانەی پێشمەرگە بڵاو دەكاتەوە كە كەمترین مووچەیان دەبێتە 500 هەزار و باسی لەوەیش كرد كە رەنگە لە مانگی داهاتوو 100 هەزاری تریش زیاد بێت بۆ مووچەكانیان.
ئەمشەو سێشەم چواری شوباتی 2025، رەفعەت سەلیم خان بەڕێوەبەری بانكی دیلمان لە سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو خانەنشیانەی پێشمەرگە كە مووچەكانیان تەنیا 356 هەزار بووە و زیندوون و لە ژیان ماون لەم مانگەوە مووچەكانیان كراوەتەوە 500 هەزار دینار.
بەڕێوەبەرەكەی بانكی دیلمان ئەوەیشی گوت، بە ئەگەری زۆرەوە مانگی داهاتوو، 100 هەزاری تریش مووچەكانیان زیاد بێت، چونكە بڕەكە "مینحە" بوو، بڕابوو و دەگەڕێندرێتەوە.
وشە - سۆران / كرمانج فەتاح