وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕای گەیاندووە، بۆ ڕەمەزانی ئەمساڵ چەند خۆراکێکی تایبەت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرؽن و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش دەڵێت، چاوەڕێی وەزارەتی بازرگانی دەكەین.
ئەمڕۆ هەینی، حەوتی شوبات، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بە "وشە"ی راگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە کە ئەمساڵ بۆ مانگی رەمەزان بەهەمان شێوەی ساڵانی رابردوو چەند خۆراکێکی تایبەت دەدرێت.
هەروەها گوتی، چاوەڕێین وەزارەتی بازرگانی عێراق بە فەرمی ئاگادارمان بکاتەوە لە دابەشکردنی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان و ماددەکانمان بۆ بنێرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکەین هەر وەک ساڵانی رابردوو ئاردی سفر، نیشاستەو مەعکەڕۆنی و شعرییە بێت، بەڵام تا ئێستا هیچمان بۆ نەهاتووە، هەر کە هات لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لە سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق هیچ خۆراکؽکی بۆ نەناردوین.
وشە/ هۆشیار عەلی