ئالا غازی: خاوەنی 35 كاری شانۆییم

:: PM:04:38:09/02/2025 ‌
خانمە هونەرمەندی شانۆكار، ئالا غازی رای دەگەیەنێت كە خاوەنی 35 كاری شانۆییە و لە ساڵی 1999وە دەستی بە كاری نواندن كردووە. 

ئالان غازی شانۆكار بۆ "وشە" گوتی، خاوەن بڕٍوانامەی بەكالۆریۆسم لە شانۆدا و مامۆستای نواندنم لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی دهۆك خاوەنی چەندان خەڵاتە لەم خەڵاتە سێ خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ لە نواندندا وەرمگرتووە.

ئەو ئێستە خەریكی شانۆگەرییەكی تازەیە لەبارەى ئەم شانۆگەرییە بۆ "وشە" گوتی، ئەم شانۆگەرییە بە ناوی "خزمەتكاران"ە لە نووسینی ژان ژینییە هەروەها لە دەرهێنانی خۆمە لە هۆڵی محەد عارف جزیری پێشكەش دەكرێت لە رۆژانی 12/2 نمایش دەكرێت و دوو رۆژ دەخایەنێت.

زیاتر گوتی، ئەم شانۆگەرییە باس لە كۆمەڵگە دەكات واتە دەوڵەمەند و پایەدار و خانەدانەكان، هەروەها باس لە ناڕازیبوونی مرۆڤ دەكات بەوەی كە هەیەتی و لە ئاوێنە سەیری خۆیان دەكەن بۆ خۆجوانكردن.

وشە/ ئەحمەد تاریق


وشە - سه‌رخێڵ هاشم