بەپێی یاسای خانەنشینی مووچەی تەواوی خانەنشینان دەگۆڕێت

:: PM:02:25:10/02/2025 ‌
دوای رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2014، گوتەبێژی یەكێتی خانەنشینان دەڵێت، یاساكە تەواوی مووچەخۆران دەگرێتەوە و گۆڕانكاری لە مووچەكیان دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 10ـی شوبات، سادق عوسمان گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینان، بە "وشە"ـی راگەیاند، رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی ژمارە نۆی ساڵی 2014، گرنگیی خۆی هەبوو بۆ خانەنشینان.

زیاتر گوتی، ئەو یاسایە تەواوی خانەنشینان دەگرێتەوە، كۆتایشی بەو دەنگۆیە هێنا كە دەگوترا ئەوەی هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی كردوویەتی نایاسایی بووە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو یاسایە خانەنشینی پێشمەرگەش دەگرێتەوە، چونكە بەپێی یاسا پێشمەرگەش هێزێكی فەرمیی وڵاتە و ئەوانیش لە یاساكە سوودمەند دەبن.

روونی كردەوە، رەنگە كۆمەڵێك كەسی پلەدار مووچەكەیان كەم ببێتەوە، بەڵام لە كۆتادا یاساكە بۆ هەمووانە، هەروەها بەپێی ئەو یاسایە سەرجەم ئەوانەی خانەنشینن و مووچەكەیان هاوتا دەكرێت، هەندێك كاتی دەدوێت.


وشە - رامیار جەواد