یەكێك لە مانگرەكانی خێوەتە سیاسییەکەى سلێمانی كە لەلایەن چەند لایەنێكی دیاریكراو و میلیشیاكانەوە هەڵدەسووڕێنرێت، دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی "رابعە"ی شیعەكان ئەنجام داوە و لە دیمانەكەدا، دەڵێ خەڵكی هەولێر رۆشنبیری و ئاگاییان نییە، ئێمەی خەڵكی سلێمانی هەیتمان.
لە دیمانەكەدا كە لەگەڵ ئەم هەواڵەدا هاوپێچە بە ڤیدیۆ، باس لەوە دەكا ئێمە ئەهلی رۆشنبیرین و لە تەواوی عێراق دیارین، بەڵام خەڵكی هەولێر ئەو رۆشنبیرییەیان نییە و ئێمەی سلێمانی لە رووی سیاسییەوە زۆر رۆشنبیرین و لە شتەكان تێدەگەین.
لای خۆیەوە، هاووڵاتییەكی هەولێر بۆی نووسیوە: گەر تێگەیشتنی سیاسیت ئەوەندە زۆر بوایە، نەدەهاتی بەناوی سلێمانی كە پڕیەتی لە ئەسڵزادە و نەجیبزادە رۆحی شارچیەتی دروست بكەیت و تۆوی دوژمنداری لە نێوان خەڵكی شارەكان بچێنیت.
زیاتر بۆی نووسیوە، ئێمەی هەولێری و تەواوی سلێمانییە ئازیزەكانیش باش لە پیلانەكانی پشت ئەو كەناڵانەیش تێ دەگەین كە دێن دەتاندوێنن و دەشزانین كێن و كێشن ئەوانەی خێوەتەكەیان بۆ رێكخستوون و پشتتان دەگرن.
ئەوەیشی بۆ نووسیوە: ئەگەر یەك تۆز ئەو سەقافەتە سیاسییەی كە باسی دەكەی هەتە، دەتزانی بۆچی كەناڵە شیعەكان چاوپێكەوتنتان لەگەڵ دەكەن و مایكتان بۆ رادەگرن.