پسپۆرانی بواری ته‌ندروستیی سێكس، هۆشداریی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ كرده‌ی سێكس ئه‌نجام ناده‌ن، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بن، به‌تایبه‌تی تووشبوون به گۆشه‌گیری و دڵه‌ڕاوكێ، بۆیه ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستییه‌كی باشتان هه‌بێت، نابێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كرده‌ی سێكس فه‌رامۆش بكه‌ن.
دكتۆر شام سینج كه پسپۆری ته‌ندروستیی سێكسی و ده‌روونییه و قسه‌ی بۆ پێگه‌ی "ئیلاف" كردووه و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كرده‌ی سێكس ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئاكامی نه‌رێنیی ته‌ندروستیی به‌دواوه ده‌بێت و مه‌ترسیی تووشبوون به گۆشه‌گیری و دڵه‌ڕاوكێی ده‌بێت، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه كرده‌ی سێكس دڵه‌ڕاوكێ دوور ده‌خاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه ماده‌كانی ئه‌ندرۆفین و ئۆكسیتۆسین به‌هه‌رم دێنێت. ئه‌ندرۆفین ماده‌یه‌كی كیمیاییه كه مێشك به‌رهه‌می دێنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و دڵه‌ڕاوكێ.
ئه‌و پزیشكه زیاتر ده‌ڵێت، زۆرن ئه‌وانه‌ی له كرده‌ی سێكس دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و به‌راورد به هاوڕێكانیان كه به‌رده‌وام ئه‌و كرده‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن، بۆیه تووشی گۆشه‌گیری و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2021دا ئه‌نجام دراوه، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر چوار هه‌زار كه‌س كه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا كرده‌ی سێكسیان فه‌رامۆش كردووه و نه‌یانكردووه، تووشی گۆشه‌گیری و دڵه‌ڕاوكی بوون. بۆیه پسپۆره‌كه هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له كرده‌ی سێكسی به سیستم دوور بكه‌ونه‌وه، مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیتان ده‌بێت.
پسپۆره‌كه زیاتر باس له كاریگه‌رییه‌كانی دووركه‌وتنه‌وه له كرده‌ی سێكس ده‌كات و دووپات ده‌كاته‌وه، ئاكامه‌كه‌ی ته‌نیا گۆشه‌گیری و دڵه‌ڕاوكێ نییه، به‌ڵكو دووركه‌وتنه‌وه له كرده‌ی سێكس بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وزه و جۆری خه‌وتنیش ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له هۆڕمۆنی تستوستیرۆن و ئیسترۆجین و هۆڕمۆنی دڵه‌ڕاوكێی كۆرتیزۆل ده‌بێت.
ئه‌و ده‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك له دوای كرده‌ی سێكس، خه‌وی زۆر باشتر و ئاسووده‌تر ده‌بێت، بێگومان به دووركه‌وتنه‌وه لێی، ئاستی وزه و ویستی بۆ خه‌وتن كه‌متر ده‌بێته‌وه. له ساڵی 2023دا پێداچوونه‌وه بۆ 43 توێژینه‌وه كراوه و له گۆڤاری "ته‌ندروستیی سێكس" بڵاو بووه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه خه‌وتنی ئاسووده، پێوه‌ندییه‌كی زۆری هه‌یه به كرده‌ی سێكس.
توێژه‌ران له هه‌فته‌ی رابردوودا گه‌یشتوون به‌وه‌ی ئافره‌تان له ته‌مه‌نی 20 تا 59 ساڵی، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به رێكوپێكی كرده‌ی سێكس ئه‌نجام نه‌ده‌ن یان له ناو یه‌ك هه‌فته‌دا جارێك كرده‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌ن، به رێژه‌ی 70% مه‌ترسیی مردنیان له‌سه‌ر ده‌بێت.