دوای جەژن نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە دهۆك دەكرێتەوە

:: AM:09:29:23/03/2025 ‌
نەخۆشخانەی "ئومێد" تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە دهۆك كۆتایی بە كارەكانی هاتووە، دوای جەژن بەرووی نەخۆشان دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك دەڵێت: "نەخۆشخانەی ئومێد تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە قۆناغی كۆتاییدایە، لەم نزیكانە تەواو دەبێت ، بەتەواكردنیشی چیتر خەڵكی سنوری دهۆك پێویستیان بەدەرەوە بۆ چارەسەركردن نامێنێت.

د.ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك رای گەیاند "نەخۆشخانەی ئومێد تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە دهۆك كۆتایی بە كارەكانی هاتووە، ئێستا كار بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەكە دەكەین، هەر كاتێك كارەكانی تەواو بوو دەكرێتەوە و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك ئەوەشی گوتووە بەهۆی مانگی رەمەزانەوە  پشووی زۆر هەبوو، ئەگینا زووتر دەكرایەوە، ئێستە بەردەوام كاری تێدا دەكرێت بەمزووانە كارەكان كۆتاییان دێت و تەنیا هەندێك ئامێر مابوو، دوای جەژن تەواو دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك گوتیشی "بە تەواوبوونی نەخۆشخانەكە خزمەتێكی باشی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای دهۆك دەكرێت، دوای جەژن نەخۆشخانە 160 قەرەوێڵەییەكە دەكرێتەوە و یەكێك دەبێت لە نەخۆشخانە گرنگەكانی پارێزگاكە.



وشە - سۆران عەزیز