لە نەخۆشخانەیەكی هەولێردا، دراوێك لە گەدەی منداڵێك دەرهێنرا كە مەترسیی لەسەر ژیانی دروست كردبوو.
ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی ئادار، نەخۆشخانەی رزگاری بڵاوی كردووەتەوە، تیمێكی تەندروستی هەستان بە دەرهێنانی دراوێكی ئاسن لە گەدەی منداڵێكی هەشت ساڵان.
ئەو نەخۆشخانەیە لە بڵاوكراوەكەیدا دەڵێت، لە كارێكی ناوازەدا كە پزیشكان و كارمەندانی سەنتەری هەرس و جگەر لە نەخۆشخانەی رزگاری ئەنجامیان داوە، ئەو دراوە دەرهێنراوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، دوای ئەوەی منداڵێك بە هەڵە دراوێكی ئاسن قووت دەدات، بە ئامێری بینین بۆی دەرهێنرا و توانرا ژیانی لە مەترسی بپارێزرێت.