نیشانەكانی ئاوسانی جگەر

:: PM:09:43:07/04/2025 ‌

جگەر یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكانی لەش، وەك هەر ئەندامێكی تر تووشی كێشەی تەندروستی دەبێت، لەوانە بەریشاڵبوون و هەوكردن و ئاوسان، كە رەنگە مرۆڤ لە قۆناغە سەرەتاییەكان هەستیان پێ نەكات، بەڵام بەتێپەڕبوونی كات نیشانەكان بەدیار دەكەون و ئەوكات بە ناچاری پێویست بە راوێژكردن بە پزیشك دەكات.

سەبارەت بە ئاوسانی جگەر د. تاریق بەشلاوی راوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو و جگەر لە باسی نیشانەكانی ئاوسانی جگەر دەڵێت، دیارترین نیشانە هەستكردنە بە پڕی و گوشار لە بەشی سەرەوەی لای راستی سك، یان هەستكردن بە ئازار و نارەحەتی لە كاتی پەستانخستنە سەر ناوچەی جگەر، جیا لەوانە هەندێك نیشانەی تر هەن، وەك ئاوسانی سك و زیادبوونی بێهۆكاری قەبارەكەی و ماندووبوونی بەردەوام و داهێزران. 

هەروەها لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و زەردهەڵگەڕانی پێست و چاو، واتە زەردوویی، گۆڕٍانی رەنگی میز بۆ رەنگی كاڵ و رەنگی پاشەڕۆش بۆ رەنگێكی كراوە و ئاڵ، ئەو پزیشكە بە گرنگی دەزانێت لەو حاڵەتانە سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەو كەسە نەخۆشیی درێژخایەنی وەك چەوری جگەر و هەوكردنی ڤایرۆسیی جگەر شەكرەی هەبێت، جیا لەوە ئەگەر ئەو كەسە تۆماری خێزانیی كێشەی جگەری هەبوو یان دەرمانی وای دەخوارد كار لە جگەر بكات.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل