گەزیزە عومەر وەك دادوەر بەشداریی فێَستیڤاڵێكی رۆژئاوای كوردستان دەكات

:: AM:09:41:09/04/2025 ‌
نووسەر و هونەرمەند گەزیزە عومەر، وەك داوەری فێستیڤاڵی شەهید یەكتا، دەچێتە قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان و دوایین بەرهەمیشی لەوێ نمایش دەكات.

"مۆسیقای سوور" ناونیشانی ئەو مۆنۆدرامایەیە كە بە هاوكاریی یەكێتیی ژنانی كوردستان و رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت "سی دی ئۆ"، سەنتەری راگەیاندن و رووناكبیریی ژنان، بەشداریی حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەهید یەكتای كرد.

بۆ یەكەم جارە "تیپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە" میوانداری دەكرێن و بەشداریی فێستیڤاڵەكە دەكەن. 

هەروەها "مۆسیقای سوور" دواین بەرهەمی تیپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزەیە، لە نووسین و دەرهێنانی گەزیزە عومەرە و تێیدا سەوسەن عومەر و نەوژین محەمەد رۆڵ دەبینن، بۆ یەكەم جار لە قامیشلۆ لە فێستیڤاڵی شەهید یەكتا نمایش كرا. 

گەزیزە عومەر ساڵی ١٩٦١ لە شاری سلێمانی لە دایك بووە، ساڵی ١٩٨٨ لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدا دەرچووە، دوای ئەوە بڕوانامەی ماستەری لە بەشی شانۆ لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەدەست هێناوە، یەكێكە لە دامەزرێنەرانی هاوڕێیانی گرووپی شانۆیی گەزیزە، خاوەنی چەندان سیناریۆ و نمایشی شانۆییە.



وشە - سۆران عەزیز