سه‌رۆك بارزانی له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو، داوای باشبوونی پێوه‌ندییه‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی و پێكه‌وه‌بوونی كرد و و پێشی باش بوو هه‌مووان له ژێر چه‌تری كوردستان، كاری گرنگ بكه‌ن و ئامانجیان هه‌رێمی كوردستان بێت، چونكه دوژمن هه‌میشه چاوی بڕیوه‌ته كوردستان، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان جار بارزانی داوای به‌هێزبوونی پێوه‌ندیی لایه‌نه‌كانی كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه له خه‌می خه‌ڵك و كوردستاندایه.
جارێكى تریش ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، سه‌رۆك بارزانى داواى یه‌كگرتوویى له لایه‌ن و حزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و باسی له‌وه كرد، كوردستان به یه‌كگرتوویی و پێكه‌وه‌بوون به‌هێز ده‌بێت و هه‌مووان پێكه‌وه ده‌توانن رووبه‌ڕووى هه‌ر دۆخێكى نه‌خوازراو ببنەوە، سیاسییه‌كان و لایه‌نه‌كانى تریش باس له گرنگى په‌یام و گوته‌كانى سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ن بۆ دۆخى ئه‌مڕۆى ناوچه‌كه.
لەمبارەوە ره‌سووڵ ره‌ئوف ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، له قۆناغێكى هه‌ستیارداین و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له گۆڕاندایه و ئه‌و گۆڕانه‌ش ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه كه كورد تیایدا دابه‌شكراوه به‌سه‌ریاندا، عێراق، ئێران، سووریا و توركیا، سووریا گۆڕانكاریی تێدا كرا، هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر ئێران و سووریایه، توركیاش له دۆخێكى باش‌دا نییه به‌تایبه‌تى له دوو مانگى رابردوو، ئه‌مه وای كردووه په‌یامه‌كه‌ى سەرۆك مه‌سعوود بارزانی له‌و كاته‌دا گرنگ و له ئاست به‌رپرسیاریه‌تى نه‌ته‌وایه‌تییدا بێت كه هه‌میشه له‌و خه‌مى ئه‌وه‌بووه.
روونى كرده‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ى كه كوردى به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه به‌ره‌و لاوازى دەچن و پێگه‌ى كوردیش به‌ره‌و به‌هێزى ده‌ڕوات، ئه‌و پێگه‌یه‌ش به یه‌كگرتوویی و لێكنزیكبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان دروست ده‌بێت وه‌ك كاك مه‌سعوود ئاماژه‌ى پێدا له گوتاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه داواى یه‌كگرتوویی كرد كە هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى كیانێكه، داواى كرد هه‌رچى زووه حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، گۆڕانكاریی به حكوومه‌ت ده‌كرێت، بۆیه له‌وكاته‌دا نزیكبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى هه‌نگاوێكى گه‌وره‌یه هه‌ر بۆیه كاك مەسعوود باسى له‌وه‌كرد كه پێكه‌وه كاربكه‌ن له پێناو كورد و كوردستان، قسه‌كانی كاك مه‌سعوود یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن چونكه خاوه‌ن حزبێكه گه‌وره‌و به‌هێزه‌و خۆشى كه‌سایه‌تییه.
لاى خۆیه‌وه عومه‌ر ره‌نگێنه‌یی، مامۆستاى زانكۆ به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ریانه زیاتر به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن، چونكه دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆك و ته‌بابن، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای سیاسی هه‌یه بۆ پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له پرسی سه‌روه‌ری كوردستان پێكه‌وه بن و بڕیاریان له‌ده‌ستدا بێت، پرسه سیاسییه‌كان پێویستیان به یه‌كده‌نگیی هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه، شوێنێك هه‌بێت هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان قسه‌ی خۆیانی تێدا بكه‌ن و كار بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وت و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و قسانه‌ى سه‌رۆك بارزانى كه كردى، زۆر گه‌وره‌بوون، هه‌میشه ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه له سه‌رۆك بارزانى چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا هه‌مووان هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كه‌ن و ناوچه‌كه‌ش له دۆخێكى باش‌دا نییه به‌تایبه‌ت دراوسێكانى كوردستان، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانى به‌و جۆره به نه‌فه‌سێكى گه‌وره و به هێزێكى زۆر متمانه به‌خۆبوونه‌وه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات یه‌كگرتوو و یه‌كڕیز بن و لە یەكەوە نزیك بن، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و جۆره ده‌ستپێشخه‌رییانه دڵنیاییه بۆ هه‌مووان و لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ریانه بۆ كاری پێكه‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان و هاووڵاتییان زیاتر بن، لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ده‌م ئه‌و قسانه‌وه بچن و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و دۆخه بدۆزرێته‌وه و لایه‌نه‌كانیش به‌رپرسیاریه‌تیی بگرنه ئه‌ستۆ.
هەر پەیوەیست بەم بابەتە، نەژاد مەحموودی نووسەر به "وشه"ى گوت، ئەوەی سەرۆك بارزانی دەیكات كارێكی زۆر گەورەیە، ئەو لە خەمی میللەتدایە و چارەسەری كێشەكان دەكات، چونكە هەمیشه كارى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى لایەنەكان كۆ بكاته‌وه، خۆى له هه‌موو كه‌س زیاتر باش له دۆخى كوردستان تێده‌گات، له هه‌موو كه‌س به خه‌متر و دڵسۆزتره بۆ كوردستان، خۆى كوردستان به‌وه گه‌یاند و ئێستاش هه‌ر كات و ساتێك بێت ئاماده‌یه له پێناو كوردستان شه‌و و رۆژ كار بكات.
وشه/ هۆشیار عه‌لى