له ناوه‌ندى نووسیار رۆمانى "ناوى خۆیان بیر نه‌ماوه" بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه له‌لایه‌ن ئارام محه‌مه‌د نووسراوه، نووسه‌ر له باره‌ى ئه‌م رۆمانه نوێیه ده‌ڵێ، "ئه‌م كاره‌م رامانه ه دیوى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى ژیانى مرۆڤ له چاوه‌ڕوانیدا".
ناوه‌ندى نووسیار نوێترین رۆمانى ئارام محه‌مه‌دى بڵاوكرده‌وه، به ناوى "ناوى خۆیان بیر نه‌ماوه" نووسه‌ر له باره‌ى ئه‌و كتێبه له لێدوانێكى تایبه‌ت به وشه ده‌ڵى، ": "ئه‌م ڕۆمانه هه‌وڵێكی دیكه‌ی منه له‌نێو پانتایی گێڕانه‌وه‌دا. ڕامانه له دیوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی ژیانی مرۆڤ له چاوه‌ڕوانیدا. كاره‌كه كۆششه تا ڕووناكی بخرێته سه‌ر كۆمه‌ڵێ ڕووداوی په‌راوێز، دۆخ و برینی ئه‌و مرۆڤانه‌ی له دوو قۆناغی جیاوازدا له‌نێوان مه‌رگ و ژیاندا وه‌ستان. ئه‌وان له‌نێو تراومایه‌كدا چه‌قیون و سوور ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن بێمانایه، كه‌چی بێهوا نین و به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و گه‌ڕانه‌وه."
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى بۆ ناساندنى كتێبه‌كه ئارام محه‌مه‌د گوتى، " گێڕانه‌وه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جه‌سته و ده‌روونی شێواو و برینداری مرۆڤه‌كانه. به‌پێی پێویستی، خه‌یاڵ و خۆدواندن و گفتوگۆ هه‌یه. ئامانجم بووه هه‌ست و نه‌ستی كاره‌كته‌ره‌كان له ڕێگه‌ی ورده‌چیرۆكی پارچه‌پارچه و جیاوازه‌وه نیشان بده‌م."
رۆماننووس (ئارام محه‌مه‌د) له ساڵی 1985 له دایك بووه. به‌كالۆریۆسی له زمانی ئینگلیزی، له زانكۆی دهۆك وه‌رگرتووه. خاوه‌نی شه‌ش ڕۆمان و كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێك و دوو كتێبی تیۆرییه له‌باره‌ی گێڕانه‌وه و ڕه‌خنه. دواترین ڕۆمانی به‌ناوی (ئه‌و هاواره‌ی نه‌بیسترا)، چاپی وه‌شانی نووسیار، بووه‌ته جێی سه‌رنجی خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گران و براوه‌ی خه‌ڵاتی كاڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كان: سه‌مای سڕبوون(ڕۆمان) 2012، خه‌وتوو(ڕۆمان) 2014، مه‌رگی مێژوونووس(ڕۆمان) 2016، ده‌رگه‌كانیش هیلاكن(چیرۆك) 2018، ڕۆژێك له‌و ساڵانه هه‌ڵده‌گرم(ڕۆمان) 2020، پۆڵ ڕیكۆڕ و پرسی گێڕانه‌وه-(ڕه‌خنه) 2021، ئادۆرنۆ و ڕه‌خنه‌ی كلتووری(ڕه‌خنه) 2021، ئه‌و هاواره‌ی نه‌بیسترا(ڕۆمان) 2022. ڕۆمانی (ناوی خۆیان بیر نه‌ماوه) شه‌شه‌م ڕۆمانی ئارام محه‌مه‌ده و له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه.