لە 17ـی مانگدا كۆمپانیای پاڤیلیۆن بای رامس بۆ رێوڕەسمی كردنەوەی پڕۆژەكەیان، ئەستێرەكانی دنیا دێننە هەولێر و چەند رۆژێك ئاهەنگ دەگێڕن، بەشداران بریتین لە نانسی عەجرەم و گرووپی دانسی توركیا و جیهان.
لە یەكەم رۆژی كردنەوەی پڕۆژەی كۆمپانیای پاڤیلیۆن بای رامس، نانسی عەجرەم گۆرانی بۆ بەشدارانی رێوڕەسمەكە دەڵێت. دواتر گرووپی دانسی توركیا و جیهان گەرمی دەكەن و هونەرمەندی ناوداری كورد جوان حاجۆ، كۆنسێرت رێكدەخات و هاوكات بۆ جارێكی تریش بوراك ئۆزچیڤیت دێتەوە هەولێر.
كۆمپانیای پاڤیلیۆن بای رامس دەڵێت، لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پڕۆژەكەیان، بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریی تێیدا دەكەن، رێوڕەسمەكە دوو رۆژ بەردەوام دەبێـت.
هاوكات گرووپی كامگاران بەشدار دەبن و لە هەولێر گۆرانیی فۆلكلۆری كوردی بە موزیكی نوێوە پێشكەشی ئامادەبووان دەكەن. ئەو دوو رۆژە هەولێر زۆرترین چالاكیی هونەریی بەخۆیەوە دەبینێت و تێیدا هونەرمەندانی كورد وەك چۆپی فەتاح و دیلیل دیلانار بەشداریی دەكەن.