مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری پێشمەرگەی كۆماری كوردستان و هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی كرد.
ئەمڕۆ سێشەم 15ـی نیسان، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری پێشمەرگەی كۆماری كوردستان و هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم .
لە پرسەنامەكەدا ئەوەش هاتووە، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەی و دۆست و هەڤاڵانی ببەخشێت.