پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:01:12:15/04/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی دڵسۆزی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی پێشمەرگەی دێرین و هاوەڵی بارزانیی نەمر بۆ یەكێتیی سۆڤییەت دەكەم.

ئەمڕۆ سێَشەم 15ـی نیسان، لە پرسەنامەیەكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی دڵسۆزی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی پێشمەرگەی دێرین و هاوەڵی بارزانیی نەمر بۆ یەكێتیی سۆڤییەت دەكەم. لە دڵەوە هاوسۆز و هاوخەمیانم. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

لە پرسەنامەكەیدا ئەوەش هاتووە، خوالێخۆشبوو وەك پێشمەرگە و نیشتمانپەروەر و دڵسۆزێكی گەل و وڵاتەكەی، هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی كوردستان بەسەر برد و لە چەندان داستان و قارەمانیەتیی تێكۆشەرانی كوردستاندا بەشدار بووە. گیانی شاد و یادی هەمیشە بە خێر بێت.


وشە - رامیار جەواد