مانگادزەكانی سۆران گیران

:: PM:01:45:15/04/2025 ‌
مانگادزەكانی سۆران گیران و ددانیان بە تاوانەكەیاندا نا و رایان گەیاند، مانگاكانیان بۆ فرۆشتن  لە سۆرانەوە بردووەتە هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەم 15ی نیسان، پۆلیسی سۆران رای گەیاند، لە دوای سكاڵای ژمارەیەك هاووڵاتی كە ماوەی چەند رۆژێك بوو مانگاكانیان دیار نەمابوو، سێ كەسیان گرت.

پۆلیس دەڵیت: تۆمەتبارەكان دانیشتووی دەرەوەی سۆرانن، ددانیان بە دزیكردنەكەدا ناوە و گوتوویانە، مانگاكانیان لە سۆرانەوە گواستووەتەوە بۆ هەولێر.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی پۆلیس، ئەم سێ كەسە جاری یەكەم نییە مانگا دەدزن و پێشتریش ئەو كارەیان كردووە.



وشە - سۆران عەزیز