دوای ئه‌وه‌ی له ژێر كاریگه‌ریی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا، جارێكی تر رووی له دابه‌زین كرده‌وه.
نرخی هه‌ر دۆلارێك له بازاڕه‌كانی تاران تا نزیكه‌ی 84 هه‌زار تمه‌ن دابه‌زیبوو، به‌ڵام له دوێنێوه دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و ئێسته له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 91 هه‌زار تمه‌ن.
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا به‌های تمه‌ن بشكێته‌وه، چونكه له رووی داراییه‌وه هیچ شتێكی وا رووی نه‌داوه پێگه‌ی تمه‌ن به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو كاریگه‌ریی سایكۆلۆجیای بازاڕ و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌رێنی له‌سه‌ر یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و تا ئاستێك ره‌وینه‌وه‌ی روودانی جه‌نگ، كاریگه‌ریی باشی خستبووه سه‌ر بازاڕه‌كان و بۆرسه‌ی ئێران، داواكاریی كڕینی تمه‌ن به‌رز بووبووه‌وه و به‌شێك له هاووڵاتییان دۆلاریان بۆ تمه‌ن گۆڕیبووه‌وه به هیوای ئه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
دۆخه‌كه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو شڵه‌ژابوو و به‌های تمه‌ن زۆر زیاتر هه‌ڵكشابوو به‌و شه‌پۆله‌ی بۆ كڕینی له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستی پێ كردبوو. هه‌ر دوێنێ "وشه" خه‌ڵكی له كڕینی تمه‌ن ئاگادار كردبووه‌وه و داوای لێ كردبوون تمه‌ن نه‌كڕن، چونكه ئه‌و نرخه‌ی له هه‌ولێر و سلێمانی و نووسینگه‌كانی دراو بۆ نرخی تمه‌ن ده‌ستنیشان كراوه، نرخێكی راسته‌قینه نین.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو نرخی هه‌ر دۆلارێك تا 106 هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووبووه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌دا به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن، 20 هه‌زار تمه‌ن گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتبوو.
له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جیاوازییه‌كه زۆر زیاتر بوو و ته‌نانه‌ت دوێنێ دووشه‌م له هه‌ندێك شوێن گه‌یشتبووه خوارووی 60 هه‌زار تمه‌ن كه نرخێكی راسته‌قینه نه‌بوو. وادیاره له كوردستان داخوازییه‌كی زۆر بۆ كڕینی ئه‌و جۆره دراوه هه‌بووه. ئه‌مڕۆ سێشه‌میش به 70 هه‌زار تمه‌ن مامه‌له‌ی پێوه ده‌كرێ كه دیسان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، نرخێكی راسته‌قینه نییه و ئه‌وانه‌ی ده‌یكڕن زیان ده‌كه‌ن.
''وشه'' هۆشداریی دابوو له‌وه‌ی له‌وانه‌یه هه‌ندێك بازرگان و خه‌ڵكی جیاواز ئه‌و دۆخه بقۆزنه‌وه و ئه‌و تمه‌نه به لێشاوی لایان كه‌ڵه‌كه بووه، یا له ئێرانه‌وه بۆیان ده‌هێنرێت، تا به نرخێكی به‌رز ساغی بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه له پرسی لیره‌ی سووریاشدا له كوردستان رووی دا، نرخی لیره له سلێمانی چه‌ندان هێنده له نرخی لیره له دیمه‌شق زیاتر بوو و ناكرێ به‌های لیره له هه‌رێمی كوردستان له به‌های لیره له دیمه‌شق زیاتر بێت، یان به‌های تمه‌ن له هه‌ولێر له به‌های تمه‌ن له تارانی پایته‌ختی ئێران زیاتر بێت و سه‌رووی 25 هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر دۆلارێك جیاوازی هه‌بێت.
تمه‌ن دراوێك نییه ئومێدی ئه‌وه‌ت پێی هه‌بێت به كڕینی قازانج بكه‌ی، چونكه ئه‌وه‌نده لاوازه، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه تره‌مپ قسه‌یه‌كی ره‌ق به‌رانبه‌ر ئێران بكات، به‌های تمه‌ن وه‌ك گه‌ڵای پایز له شوێنی خۆی هه‌ڵده‌وه‌رێت.
بۆ بیرهێنانه‌وه هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو.