نێچیرڤان بارزانی و باڵوێزی ئەڵمانیا كۆبوونەوە

:: PM:03:40:15/04/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە خاتوو كریستیانە هۆمان باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا دووپاتیان لە برەودان بە پێوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان لە هەموو بوارەكاندا كردەوە، هەروەها لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پێوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باسیان لە دوایین پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەكانی تیرۆر و بەردەوامیی هەڕەشەكانی داعش كرد.

 لەمبارەیەوە هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزرێت و كێشە و ناكۆكییەكان، ئاشتییانە چارەسەر بكرێن.

دۆخی سووریا و چەند پرسێكی تری جێی بایەخی هەردوولا، لایەنێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم