مەسروور بارزانی: ئەم سەركەوتنە مەزنەی یانەی دهۆك مایەی شانازی هەموومانە

:: PM:09:51:15/04/2025 ‌
ئەمشەو یانەی دهۆك بەرانبەر یانەی قادسیەی كوەیتی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێنا و توانی ببێتە پاڵەوانی جامی كەنداو، بەم بۆنەیەوە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزباییدا رای گەیاند، ئەم سەركەوتنە مەزنە جێی شانازی هەموومانە.

ئەمشەو سێشەم، 15ی نیسانی 2025، لە پەیامێكی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا هاتووە، پیرۆزباییەكی گەرم لە تەواوی یاریزانانی دهۆك و خەڵكی شاری دهۆك و كوردستان بە گشتی دەكەم بۆ بەدەستهێنانی جامی كەنداو.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، ئەم سەركەوتنە مەزنە جێی شانازیی هەموومانە، هیوای سەركەوتن بۆ گشت یانە وەرزشییەكانی هەرێمی كوردستان دەخوازم.


وشە - پۆڵا مەحموود