سەرۆك بارزانی: ئەم سەركەوتنەی دهۆك سەركەوتنی هەموو كوردستانە

:: PM:10:29:15/04/2025 ‌
ئەمشەو یانەی دهۆك نازناوی پاڵەوانی جامی كەنداوی بە دەستهێنا و بە دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێك سەركەوت بەسەر قادسیەی كوەیتی، بەم بۆنەیەوە سەرۆك بارزانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رای گەیاند، ئەم سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو كوردستانە. 

ئەمشەو سێشەم، 15ی نیسانی 2025، سەرۆك بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە یانەی وەرزشیی دهۆك دەكەم بۆ ئەم سەركەوتنە مێژووییە و بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی جامی كەنداو. 

زیاتر هاتووە، پیرۆزبایی لە خەڵكی دهۆك و هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم، ئەم سەركەوتنە؛ سەركەوتنی هەموو كوردستانە.

لە كۆتایی پەیامەكەیشدا هاتووە، دەستی هەموو لایەك خۆش، هەر سەركەوتوو بن. 



وشە - پۆڵا مەحموود