مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پەیامێكی لەساڵڕۆژی 38 ساڵەی كیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 16ی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە پەیامێكدا كە لە x بڵاوی كردووەتەوە هاتووە، ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا تێدەپەڕێت.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە بە ڕێز و شكۆوە یادی شەهیدانی ئەو كۆمەڵكوژییە دەكەینەوە و هەرگیز ئازارەكانیان لەبیر ناكەین. خەبات و قوربانیدانی خەڵكی ئەم دەڤەرە نیشتمانپەروەر و تێكۆشەرە مایەی ڕێز و پێزانینێكی زۆرە.